له گۆڕستانی "سه‌قاره"ی باشووری قاهیره له ماوه‌ی ڕابردوو شاره‌زایان و شوێنه‌وارناسان ناوچه‌یه‌كی تری شوێنه‌واریان دۆزییه‌وه، جیا له بوونی چه‌ندان پارچه‌ی شوێنه‌واری و گه‌نجینه‌ی به نرخ، كتێبێكیشیان دۆزییه‌وه كه درێژییه‌كه‌ی چوار مه‌تر بوو و به ناوی كتێبی مه‌رگ ناونراوه، دوای بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌یش له میدیاكانی دنیا و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پرسیاری زۆر له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه و نهێنی ناونانی به مه‌رگ خرایه ڕوو.
دۆزینه‌وه‌ی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كه به دیاریكراوی له 17ی ئه‌م مانگه كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2021 له‌لایه‌ن زاهی حه‌واس زانای شوێنه‌وارناسی میسڕی و وه‌زیری پێشووی شوێنه‌واری ئه‌و وڵاته به فه‌رمی ڕاگه‌یه‌نرا و مێژووه‌كه‌ی بۆ چوار هه‌زار و 200 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، واته سه‌رده‌می حوكمی شه‌شه‌می ماڵباتی فیرعه‌ونه‌كان له میسڕ.
شوێنه‌وارناسان له ساڵی 2010ه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌ی باشووری قاهیره كار ده‌كه‌ن و پێشتریش هه‌ڕه‌مێكی تریان به به‌رزی 15 مه‌تر له ژێر زه‌وی دۆزییه‌وه، له‌و دۆزینه‌وه نوێیه‌یش كتێبی مه‌رگیان دۆزییه‌وه كه به‌شی حه‌ڤده‌یه‌میه‌تی و له‌سه‌ر كاغه‌زی به‌ردینی زۆر گه‌وره نووسراوه و نووسه‌ره‌كه‌یشی بوحعاف بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش چوار په‌یكه‌ری له كانزای گرانبه‌ها دروستكراوه و تابووتێكی گرانبه‌هایشیان دۆزیوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌یش ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌لوپه‌لی جوانكاری و تابڵۆی خواوه‌نده‌كانی كۆنی میسڕ له شوێنه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
جادوو و سيحری لێ نووسراوه، تا مردووه‌كه له ژیانی دووه‌م رووحی بێته‌وه‌به‌ر
حه‌واس به كه‌ناڵی
سی بی ئێسی ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاندووه كه توێژه‌ران و شوێنه‌وارناسان له ته‌ك هه‌ڕه‌می پاشا تیتی یه‌كه‌م فه‌رمانڕه‌وا و فیرعه‌ونی سه‌رده‌می شه‌شه‌می ده‌سه‌ڵاتی فیرعه‌ونه‌كان له 2010 ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان و پشكنین كرد.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی فرانس پرێسیش ئه‌و ناوچه تازه دۆزرایه‌وه به بڕوای زۆربه‌ی زانایانی شوێنه‌وار، به هه‌ڕه‌م و شوێنی به‌خاكسپاردنی هاوسه‌ری فیرعه‌ون تیتی داده‌نرێ كه ناوی شاژنه نیرت بوو.
له‌باره‌ی كتێبه دۆزراوه‌كه‌یش، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ری ده‌ستی پێكرد و به‌شێكی كتێبه‌كه له‌لایه‌ن زانایانی پسپۆر له زمانی هیرۆگلفی به زوویی ماناكانی زانرا و خرایه ڕوو، هۆكاری ناونانی كتێبه‌كه‌یش به كتێبی مه‌رگ یان مردوو، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له كتێبه‌كه ڕێوڕه‌سم و سیحر و جادووی جیا جیا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، تا له دوای مردنی كه‌سه‌كان و بردنیان بۆ جیهانی مه‌رگ، له‌لایه‌ن كه‌سوكار و په‌رستگه‌ی خواوه‌نده‌كانی میسڕه‌وه ئه‌نجام بدرێت، تا مردووه‌كه له جیهانی مردووه‌كان دووباره زیندوو ببێته‌وه و ده‌ست به ژیانێكی تر بكات.
كاتێك به وردی وه‌رگێڕان بۆ ناوی كتێبه‌كه بكرێت، جیا له‌وه‌ی كه به كتێبی مردووان داده‌نرێ، هاوكات به مانای كتێبی ڕۆژی داهاتوو، یان كتێبی ده‌ركه‌وتنی نوور و ڕووناكی ژیانێكی تریش ناوی ده‌هێنرێت.
ئه‌و كتێبانه كه له‌سه‌ر كاغه‌زی به‌ردینی نووسراون، به دوو كۆپی بۆ مردنی هه‌ر فیرعه‌ونێك یان ئه‌ندامێكی ماڵباتی فیرعه‌ون و چینی باڵاده‌ست و خانه‌دانه‌كانی ئه‌وكات ئاماده كراون، كۆپییه‌ك له‌گه‌ڵیان خراوه‌ته نێو گۆڕه‌وه و یه‌كێكی تریش لای كه‌سوكاری و په‌رستگه ماوه تا له دوای مۆمیا كردن و به‌خاكسپاردنی ده‌ست به ڕێوڕه‌سمه‌كان بكه‌ن و له جیهانی مردووانیش، كه‌سه مردووه‌كه زیندوو ببێته‌وه و ڕێوڕه‌سمه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات، تا رووحی بێته‌وه به‌ر و ده‌ست به ژیانێكی تر بكات.
درێژی كتێبه‌كه چوار مه‌تره و له‌سه‌ر كاغه‌زی به‌ردین نووسراوه
شوێنه‌وارناسان له زۆربه‌ی گۆڕی فیرعه‌ون و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو هه‌ڕه‌مه‌كان كه گۆڕه‌كانیان ماوه، ئه‌مجۆره كاغه‌زه به‌ردینانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاغه‌زه به‌ردینیانه یان ئه‌و كتێبه‌ی ئه‌مجاره دۆزیویانه‌ته‌وه قه‌باره‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌یه و نهێنی و ورده‌كاری زۆرتری له‌باره‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌ی میسڕییه كۆنه‌كان تێدا تۆمار كراوه.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسان بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و دیارده‌یه له سه‌رده‌می فیرعه‌ون ئه‌وناس دوو هه‌زار و 400 ساڵ پێش زاینی به فه‌رمی كراوه و نه‌ك ته‌نیا ماڵباتی فیرعه‌ون و خانه‌دانه‌كان، بگره بۆ هه‌موو مردووان ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام به گوێره‌ی گرنگی و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی كه‌سه‌كه، كتێبه‌كه گه‌وره‌تر و ڕوونتر و ورده‌كاری زۆرتری تێدا نووسراوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر كتێبه‌كه زیاتر له 192 جۆر و شێوازی سیحر و ڕێوڕه‌سم نووسراوه كه بۆ مردوو پێویسته دوای به‌خاكسپاردنی ئه‌نجام بدرێت، كه هه‌ریه‌كه‌یان به گوێره‌ی ئاماژه‌كان نیشانه و ئاماژه‌ن بۆ به ئاگاهێنانه‌وه‌ی رووحی كه‌سه مردووه‌كه و پێناساندنی به خواوه‌نده‌كانی میسڕ و له ئه‌ستۆگرتنی سه‌لامه‌تی و ژیانێكی نوێ له‌لایه‌ن خواوه‌نده‌وه بۆ كه‌سه‌كه، به‌هۆی كاره چاك و باشه‌كانی كه له دنیا ئه‌نجامی داوه.
جیا له‌وانه‌یش جادووی تایبه‌ت و سرووتی تایبه‌تیان تێدایه كه نزا و پاڕانه‌وه‌یه له خواوه‌نده‌كان، تا له كاتی مردنی ئه‌ندامانی تری ماڵباتی كه‌سه‌كه له دنیای دووه‌م، كه‌سوكاره‌كانی به یه‌كتر شاد بكاته‌وه و له جیهانی رووحانی‌دا به‌یه‌كه‌وه ماڵباته‌كه ژیانێكی خۆشیان له‌لایه‌ن خواوه‌نده‌كانه‌وه بۆ فه‌راهه‌م بكرێت.