به‌رپرسانی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، چاودێریی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی ریال مه‌درید ده‌كه‌ن و له‌وه ده‌كۆڵنه‌وه، بتوانن بیبنه ریزه‌كانی تیپه‌كه‌یانه‌وه.
گرێبه‌ستی رامۆس له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید كۆتایی دێت، تا ئێسته‌ش هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان یاریزانه‌كه و یانه‌كه‌ی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه تایبه‌ته‌كانی به‌رنامه‌ی ئێلچرینگیتۆی ته‌له‌ڤزیۆنی له ئیسپانیا، به‌رپرسانی بایرن میونشن له هه‌ردوو یاریزانی ئیسپانی یانه‌كه‌یان "خافێ مارتینێز و مارك رۆكا"یان پرسیار كردووه، ئایا هه‌ڵوێستی رامۆس چۆنه و چۆن بتوانن بیهێننه یانه‌كه‌یانه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، رامۆس نایه‌وێت بایه‌خ به هیچ گرێبه‌ستێكی یانه‌كانی تر بدات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت دوو ساڵی تریش هه‌ر له ریال مه‌دریددا بمێنێته‌وه.
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان له ئیسپانیا، هۆكاری كێشه‌ی نێوان رامۆس و یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێت له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌یدا، مووچه‌ی یاریزانه‌كه به رێژه‌ی 10% كه‌م بكاته‌وه و یاریزانه‌كه‌ش تا ئێسته رازی نییه.