سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له شاری فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا، پیاوێك له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، به‌ربووه‌ته ناو خه‌ڵك و به چه‌قۆ چه‌ند كه‌سێكی بریندار كردووه، دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه هاته گرتن.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه‌ی له شاری فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و چه‌ند كه‌سێكی بریندار كردووه، پۆلیس پیاوه‌كه‌ی گرتووه و ئه‌وه‌شی گوتووه كه به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه كه‌س نه‌كوژراوه.
ئه‌و رووداوه له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ره‌كیی شاره‌كه بووه
پۆلیسی فڕاكفۆرت له رێی تویته‌ره‌وه رایان گه‌یاندووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به چه‌قۆی ئه‌و پیاوه‌وه بریندار بوون، مه‌ترسیی مردنیان له‌سه‌ر نییه. به‌ڵام باسی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كه برینداره‌كان چه‌ندن و ناوی پیاوه‌كه چییه و هۆی رووداوه‌كه چی بووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وێستگه‌ی هیسینشاو رای گه‌یاندووه، ئه‌و رووداوه له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ره‌كیی شاره‌كه بووه، دوای رووداوه‌كه برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك له شوێنه‌كه.
به‌ڵام میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه له‌ناو برینداره‌كان، تێیاندا هه‌یه مه‌ترسیی زۆری له‌سه‌ره. به‌ڵام تا ئێسته نه پۆلیس و نه هیچ لایه‌نێك باسیان له‌وه نه‌كردووه كه رووداوه‌كه پێوه‌ندیی به تیرۆره‌وه هه‌بووبێت.