له سۆران ژێر دروشمی "د.فرسه‌ت وه‌ك قه‌ڵایه‌ك بۆ پاراستنی هاونیشتیمانیان و ژینگه دۆستێك بۆ بوژانه‌وه‌ی سروشت" ڕێز له نووسه‌ری كتیبه‌كه و خانه‌واده‌ی پارێزگاری كۆچكردوو گیرا .
كتێبی " خستنی ده‌مامكه‌كان " له نووسینی جه‌مال جه‌باری كۆكراوه‌ی كاروچالاكییه‌كانی پارێزگاری كۆچكردوو د.فرسه‌ت سۆفییه كه له سنووری هه‌ولێر ئه‌نجامی داوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، هه‌ژار ماهیر سه‌رۆكی رێكخراوی وار پاراستنی ژینگه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ڕۆحی خوا لێخۆش‌بوو "د.فرسه‌ت صۆفی" پارێزگاری كۆچكردووی هه‌ولێر كه ببووه جه‌نگاوه‌ر و قه‌ڵغانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا كتێبی "خستنی ده‌مامكه‌كان " ده‌ناسێنرێت، كه پێشه‌كی كتێبه‌كه له لایه‌ن دكتۆر فرسه‌ته‌وه نووسراوه.
روونیشی كرده‌وه كه له ڕێوره‌سمه‌كه‌دا سوپاس و پێزانینی بنه‌ماڵه‌ی كوچكردوو د.فه‌رسه‌ت له لایه‌ن "عبدالواحید رواندزی" و هه‌ڕوه‌ها سوپاس و پێزانینی ڕێكخروی وار به‌خشرایه نووسه‌ری په‌رتووكه‌كه.
هه‌روه‌ها پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی كه پوخته‌یه‌ك له كاره ژینگه‌یی و مرۆڤ دۆستییه‌كه‌ی پاریزگار بوو نمایش كرا.
فرسه‌ت سۆفی له 21ی ئایاری 1978 له گوندی گه‌زنه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی چۆمان له‌دایكببووه، له 12/9/2019 به ده‌نگی 27 ئه‌ندام له كۆی 28 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وه‌ك پارێزگار هه‌ڵبژێردرا. رۆژی 16/9/2019 وه‌ك 41مین پارێزگاری هه‌ولێر له‌به‌رده‌م نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد. ھه‌رچه‌نده ماوه‌ی كاركردنی وه‌ك پارێزگا كه‌م بوو، به‌ڵام كار و چالاكییه‌كانی له‌ناو خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كانی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری ھه‌بوو.
دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژی 18/11/2020 گیانی له‌ده‌ست دا.
سۆران/ موڕشید برادۆستی