كۆمپانیای "گووگڵ"ی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری داوه، گه‌ڕانی ناو سایته‌كان له ڕێی گووگڵه‌وه به ته‌واوی ڕا بگرێ و هیچ ماڵپه‌ڕێكی تر نه‌خاته ناو گه‌ڕانه‌كه‌یه‌وه.
بڕیاره مانگی نیسانی داهاتوو، كۆمپانیای گووگڵ، خزمه‌تگوزاریی "Google Site Search" ڕا بگرێت، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه ئه‌وه‌یه كه ماڵپه‌ڕه‌كان، گه‌ڕانی خۆیان به گووگڵه‌وه ده‌به‌سته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی باش بوو بۆ پڕۆگرامه‌ره‌كانی دروستكردنی سایت و بۆ ده‌زگه‌كه‌ش كه به ته‌واوی به تۆڕی جیهانییه‌وه ده‌به‌سترایه‌وه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ئه‌وه بۆ هیچ سایتێكی نوێ دروست ناكات.
نرخی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كان، به چه‌ند شێوه‌یه‌كی جیاوز بووه، له 100 بۆ 2000 دۆلار بووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی گووگڵ، هه‌نگاوی یه‌كه‌مه تا به ته‌واوی ئه‌و جۆره خزمه‌تگوزارییه ڕاگرێ، چونكه سیسته‌مێكی نوێی دامه‌زراندووه بۆ گه‌ڕانه‌كه‌ی خێراتره و به خۆڕایشه و به ته‌واوی له ساڵی 2018 ده‌كه‌وێته كار.