له‌ناو خه‌ڵكێكی زۆر بایه‌خ به كلوه‌كان ده‌درێت و به‌رده‌وام به‌ختی خۆیانی تێدا تاقی ده‌كه‌نه‌وه، هاوكات خه‌ڵكێكی زۆریش هه‌ن له بنه‌ڕه‌ته‌وه باوه‌ڕیان پێ نییه. به‌ڵام پێگه‌ی "
فه‌رفیش"ی میسری راپۆرتێكی له‌باره‌ی باوه‌ڕهێنان به كلوه‌كان له‌ناو ئه‌ستێره‌كانی دنیا بڵاو كردووه‌ته‌وه. "وشه" چه‌ند نموونه‌یه‌كیان لێ دێنێته‌وه.
سیلینا گۆمیز كه گۆرانیبێژێكی ناوداری ئه‌مه‌ریكاییه، ئه‌و له دیمانه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی زۆر بڕوان به كلوه‌كان هه‌یه و به‌رده‌وامیش چاودێریی ده‌كه‌م. ئه‌و گوتی خۆم كلوه‌كه‌م "قرژاڵ"ـه و رۆژانه ده‌مه‌وێ بزانم كلوه‌كه‌م چیم پێ ده‌ڵێت.
كریسی تیگان كه نمایشكارێكی ناوداری بواری جلوبه‌رگه و ئه‌ویش ئه‌مه‌ریكاییه، ئه‌و له ساڵی 2010 له‌ڕێی تویته‌ره‌وه نووسیبووی، به‌ڕاستی هیچ شتێك له‌باره‌ی كلوه‌كانه‌وه نازانم، به‌ڵام ده‌زانم كلوه‌كه‌م "كه‌وان"ـه و ده‌مه‌وێ به‌رده‌وام بزانم ئه‌و كه‌لوه چیم پێ ده‌ڵێ.
كیم كارداشیانیش ده‌ڵێ كه‌لوی من "ته‌رازوو"ـه و كه‌لوه‌كه‌ی كایلیی هاوسه‌ریشم "شێر"ـه، هه‌ردووكمان بڕوامان پێیه‌تی و به‌رده‌وامیش چاودێریی ده‌كه‌ین، هه‌ست ده‌كه‌ین هه‌موو جارێك كلوه‌كانمان یه‌كتر ده‌گرن، واته له زۆربه‌دا له‌سه‌ر هێڵێكی راستداین.
كایلی جینه‌ر كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنییه، ئه‌ویش له‌ڕێی تویته‌ره‌وه گوتوویه‌تی، كلوه‌كه‌م "شێر"ـه و زۆرجار درۆم له‌گه‌ڵدا ده‌كات، دواتریش به پێكه‌نینه‌وه نووسیویه‌تی، "منیش به شێره‌كه‌م ده‌ڵێم بڕۆ ئیتر نه‌یه‌یته‌وه چونكه بڕوام پێت نه‌ماوه".
دواتریش ریهانای گۆرانیبێژیش له ساڵی 2013 باسی كلوه‌كانی كردووه و گوتوویه‌تی، وێڕای زۆر بڕوام پێ نییه، به‌ڵام ده‌زانم كلوه‌كه‌م "نه‌هه‌نگ"ـه، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه كلوی نه‌هه‌نگ له‌سه‌ر بازنه‌یه‌كی بچووكه، پێ ده‌چێ ئه‌وانه‌ی كلوه‌كه‌یان نه‌هه‌نگه، بڕوایان به هاوڕێیه‌تیی كاتییه.