مه‌به‌ست له چۆنیەتی كڕینی تایه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه‌یه كه بزانیت ''ڕێكه‌وتی دروستكردنی تازه‌یه یان كۆنه''، بۆ ئه‌مه شاره‌زایه‌كی بواری فرۆشی تایه هۆشیاریی ده‌دات كه تایه به ژماره‌كانی سه‌ری ده‌ناسرێته‌وه و ده‌زانین ڕێكه‌وتی دروستكردنی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا تایه‌فرۆش و شاره‌زا له تایه‌ی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، ڕێكه‌وتی دروستكردنی تایه‌ی ئۆتۆمبێل به ''چوار ژماره'' ده‌نووسرێت، كه له كۆتایی كۆدی ''DOT'' دایه، كه دوو ژماره‌ی سه‌ره‌تای ئاماژه‌یه به هه‌فته‌ی دروستكردنی و دوو ژماره‌ی كۆتایی ئاماژه‌یه به ساڵی دروستكردنی.
هەموو تایەیەک بە ژمارەکانی سەری دەناسرێتەوە، تەنانەت کاتی دروستبوونیشی لەسەرە
به‌نموونه شی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ژماره‌ی ''2718'' واته له هه‌فته‌ی 27ـه‌ی ساڵی 2018 دروست كراوه.
ئه‌م شاره‌زایه ئه‌وه‌یش ده‌خاته‌ڕوو كه به‌گوێره‌ی ستانداردی دنیا، هه‌موو تایه‌یه‌ك دوای شه‌ش ساڵ ئێكسپایه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام باشتر وایه ساڵێك و دوو ساڵ جارێك تایه‌ی ئۆتۆمبێل بگۆڕێت، ئه‌مه‌یش بۆ سه‌لامه‌تی شۆفێر، چونكه ئه‌و تایه‌یه رۆژانه لووس ده‌بێت و ئه‌و به‌رگه‌گرتنه‌ی نامێنێ به‌پێی رۆیشتنی كات، بۆیه ئه‌گه‌ری ته‌قینی هه‌یه له‌كاتی رۆیشتندا و به‌مه‌یش كاره‌سات روو ده‌دات.