وێڕاى بچووكیى ته‌مه‌نى، كچه كوردێكى تر‌ى كه‌ركووك له هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێى ئافره‌تانى عێراق وه‌رگیرا و له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشكێكى تری‌دا به‌شدارى له پاڵه‌انێتییه‌كى نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كات و ئومێده‌واره ئه‌نجامێكى باش بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌ده‌ست بێنن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى (24ى شوبات/ فێبرایه‌ر) "دێرین مه‌حموود مه‌لا به‌كر" به "وشه"ى ڕاگه‌یاند هه‌رچه‌نده هێشتا له قوناغى خوێندنى ئاماده‌ییم و ته‌مه‌نم 17 ساڵانه، ڕاهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ تۆپی پێى ئافره‌تان ئاماده‌ى ئه‌نجامدانى كۆرسێكى مه‌شق كردنم بوو و سه‌رسامیى خۆى له ئاستى هونه‌ریم نه‌شارده‌وه و بانگهێشتى كردم له هه‌ڵبژاده‌ى عێراق یارى بكه‌م.
ئه‌و كچه یاریزانه زیاتر گوتى، چوار ساڵه یاریى تۆپی پێ ده‌كه‌م و له هێڵى ناوه‌ڕاست و هێرش كردن‌دا یارى ده‌كه‌م و مامۆستاى وه‌رزشی دواناوه‌ندیى ژاڵه‌ى كچان یه‌كه‌مین ڕاهێنه‌رم بووه و ئه‌و بووه هانده‌رى سه‌ره‌كیم بۆ یارى كردن. پاشان بۆ سێ ساڵى له‌سه‌ر یه‌ك به باشترین یاریزان له‌سه‌ر ئاستى په‌روه‌رده‌كانى عێراق ده‌ست نیشان كرام. به‌شداریشم كردووه له سه‌ربازگه‌یه‌كى مه‌شق و ڕاهێنان له وڵاتى لبنان، هه‌ر له‌وێشه‌وه بۆ تازه پێگه‌یشتووانى عێراق ده‌ست نیشان كرام.
دێرین ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه زۆر پێخۆشحاڵه له‌گه‌ڵ ده‌سته خوشكێكى تر‌ى كوردى كه‌ركووك به‌شداریى له هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌كات و له مانگى نیسانى داهاتوودا له پاڵاوتنه‌كانى پاڵه‌وانێتیى تۆپی پێى ئافره‌تانى ئاسیا به‌شدار ده‌بێت كه له وڵاتى تاجیكستان ساز ده‌درێ و له پاڵ 21 هه‌ڵبژارده‌ى ئاسیادا كێبڕكێ ده‌كه‌ن و هیواى خواست ئه‌م جاره به ئه‌نجامێكى باشه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و پله‌یه‌كى به‌رز به ده‌ست بێنن، به پێچه‌وانه‌ى به‌شداربوونه‌كانى تر كه له هه‌ر یارییه‌كدا 10 – 15 گۆڵیان ده‌خوارد.
كه‌ركووك / نه‌به‌ز ڕۆسته‌م