كۆسۆڤاری ئه‌سڵانی، كچه یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانییه و گۆڵكاری تیپه‌كه‌یه.
ئه‌سڵانی ئێواره‌ی شه‌ممه توانی سێ گۆڵ "هاتریك" بۆ تیپه‌كه‌ی له تۆڕی ڤالێنسیا تۆمار بكات له خولی خانمانی ئیسپانیا.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه و به "مێژوویی" تۆمار ده‌كرێت، كۆسۆڤاری، كه سوێدییه، هه‌رسێ گۆڵه‌كه‌ی له ماوه‌ی ته‌نیا 155 چركه‌دا تۆمار كردووه، كه تۆمارێكی پێوانه‌ییه.
ریال مه‌درید به ئازایه‌تیی ئه‌سڵانی، توانی به 3-1 گۆڵ له ڤالێنسیا بباته‌وه و كچه یاریزانه‌كه‌ش هاتریكێكی مێژوویی تۆمار كرد.