ئه‌مشه‌و له سنووری شارۆكه‌ی داقووقی باشووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك، له ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش سێ پۆلیسی فیدرالی كوژران و دووی تریش برینداربوون، ئێسته‌یش فڕۆكه‌ی جه‌نگی له ئاسمانی ناوچه‌كه ده‌سووڕێته‌وه.
عامر نووری گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له ئاكامی هێرشی تیرۆریستانی داعش له ڕۆژئاوای شارۆكه‌ی داقووق، سێ پۆلیسی فیدرالی كوژران و دووی تریش برینداربوون.
زیاتر گوتی، هێرشه‌كه له كاتێكدا بووه، كه پۆلیسی فیدراڵی له گوندی عه‌ره‌ب كۆی خه‌ریكی ئه‌ركی خۆیان بوونه و دواتریش به‌رپه‌رچی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا ڕوویداوه.
هیوا ڕه‌شید به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی داقووقی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، به‌هۆی به‌هێزی هێرشه‌كه فڕۆكه‌ی جه‌نگی هه‌ستاون و له ئاسمانی ناوچه‌كه سووڕاونه‌ته‌وه و چاودێری جموجۆڵی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرێنی.