كەمئەندامێك خۆی و ئۆتۆمبێلەكەی دەسووتێنێت

:: PM:03:21:19/02/2021 ‌
نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی سزادانی مادی خاوەن شوفێرێكی تاكسی كە خاوەن پێداویستی خۆی و ئۆتۆمبێلەكەی دەسووتێنێت.

ئەمڕۆ هەینی 19ـی شوبات، خاوەن پێداویستییەكی تایبەت كە شوفێری تاكسییە لە كەركووك خۆی و ئۆتۆمبێلەكەی دەسووتێنێت.

بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ لە كەركووك خاوەن پێداویستییەكی تایبەت بە ئۆتۆمبێل دەچێت بۆ پەیداكردنی چەند پێداویستییەكی تایبەتی خۆی لە نەخۆشخانە لەلایەن تیمەكانی هاتوچۆی كەركووك بە 100 هەزار دینار خەرامە كراوە و ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی لێ وەرگیراوە، ئەویش وەكو ناڕەزایەتییەك خۆی و ئۆتۆمبێلەكەی سووتاند.

دوێنێ‌ شانەی تەنگەژەكانی كەركووك قەدەغەی هاتوچۆی هاوشێوە شارەكانی عێراق ڕاگەیاند ئەوەیش بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دەركەوتنی تیرە نوێییەكەی ڤایرۆسەكە.

بەپێی ڕێنوێنییەكان ڕۆژنامەنووسان و تیمەكانی ڕێكخراوە خێرخوازییەكان و هەر هاووڵاتییەك بۆ كاروباری پزیشكی ڕێ‌ پێداروە، بەڵام بەرپرسانی هاتوچۆ گوێییان بە داواكاری ئەو خاوەن پێداویستییە نەداوە.




وشە - رامیار جەواد