فه‌رمانده‌ی چالاكییه‌كانی به‌غدای حه‌شدی شه‌عبی رای گه‌یاند، هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعش بووه‌وه. سێ كه‌س له داعش و سێ كه‌سی تریش له حه‌شد كوژراون. له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رپرسێكی داعش له باكوری به‌غدا له بۆسه‌یه‌كدا كوژراوه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌ی چالاكییه‌كانی به‌غدای حه‌شدی شه‌عبی رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ له بۆسه‌یه‌كدا والی تارمییه و موفتیی شه‌رعیی داعش كوژرا. هاوكات له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه و شه‌ڕ له نێواندیاندا دروست بوو، له هه‌ردوولادا كوژراو و بریندار هه‌یه.
فه‌رمانده‌ی چالاكییه‌كانی به‌غدای حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌شی گوت، هێزێكی فه‌وجی تارمییه‌ی سه‌ربه حه‌شد، رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش بوونه‌وه، له شه‌رێكدا سێ كه‌س له چه‌كدارانی داعش كوژران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له هه‌مان شه‌ڕدا سێ كه‌س له هێزه‌كه‌ی حه‌شدیش كوژراون، هاوكات بریندار له هه‌ردوولادا هه‌یه.