زارا ئیسماعیلی به تاوانی كوشتنی مێرده‌كه‌ی، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو و له كاتی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی، 16 پیاو له به‌رچاوی له سێداره ده‌درێن و له ترسان تووشی وه‌ستانی دڵ ده‌بێت، پارێزه‌رێكیش ده‌ڵێ دادوه‌ره‌كانیش ده‌یانزانی زارا هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی نه‌كوشتووه.
بەر لەوەی لە سێدارە بدرێ تووشی وەستانی دڵ بوو
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی شوبات، ئومێد مرادی پارێزه‌ری زارا ئیسماعیلی كه به تاوانی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو، له تویتێكدا رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ راپۆرتی پزیشكی زارا ئیسماعیلیم به ده‌ست گه‌یشت كه به هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، رۆژی چوارشه‌می رابردوو 16 پیاویان له به‌رچاوی زارا له سێداره داوه و به‌ر له‌وه‌ی ببیبه‌ن بۆ ژێر سێداره‌كه، به هۆی وه‌ستانی دڵه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی گرتووخانه‌كه زانیویانه گیانی له ده‌ست داوه، ته‌رمه‌كه‌یان له سێداره داوه و دایكی هاوسه‌ره‌كه‌ی كورسییه‌كه‌ی له‌ژێر پێی ده‌رهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمی زارا به هه‌ڵواسراوی ببینێت" ئومێد مرادی وای گوت.
به‌پێی راپۆرتی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ، زه‌هرا ئیسماعیلی بۆ پارێزگاری له كچه‌كه‌ی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، عه‌لیڕه‌زا زه‌مانی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی كه‌ره‌جی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران، به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی، ئێواره‌یه‌ك به سه‌رخۆشی ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه و هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر كچه گه‌نجه‌كه‌ی خۆی، كچه‌كه‌ی و كوڕێكی كه ته‌مه‌نی 14 ساڵانه به چه‌قۆ هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر و ده‌یكوژن.
بۆ پارێزگاری لە منداڵەکانی تاوانەکەی گرتە ئەستۆ
زارا ئیسماعیلی كه له كاتی رووداوه‌كه له ماڵه‌وه نه‌بووه، بۆ پارێزگاری له كچه گه‌نجه‌كه‌ی تاوانه‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ و دادگای كه‌ره‌ج سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
شیرین عه‌بادی باڵوێزی فه‌خری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی ئێران، له تویتێكدا ئاماژه‌ی داوه، به‌رپرسانی دادگای كه‌ره‌ج سه‌رباری ئه‌وه‌ی به باشی ئاگادار بوون زارا ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه و ته‌نیا به‌رگری له منداڵه‌كانی ده‌كات، له سێداره‌یان دا، ئه‌و به تاوانی نه‌كوشتنی هاوسه‌رێكی داوێن پیسی ئیتڵاعاتی گیانی له ده‌ست دا.
ره‌زا خه‌ندان چالاكی مافی مرۆڤی ئێرانی و یه‌ك له پارێزه‌ره دیاره‌كانی ئێران، بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، زارا به تاوانی كوشتن له سێداره درا، زارا به تاوانێك كه ئه‌نجامی نه‌دابوو رۆژی چوارشه‌م 17ی شوبات له گرتووخانه‌ی ره‌جایی شار له كه‌ره‌ج چووه بن سێداره.
هاوسەرەکەی بەرپرسی بنکەیەکی ئیتڵاعات بوو
ئه‌و پارێزه‌ره ده‌ڵێ، سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رانی لێكۆڵینه‌وه و دادوه‌ر و ته‌نانه‌ت پارێزه‌رانی كوژراوه‌كه‌ش ده‌یانزانی كه زارا هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كوشتووه و ته‌نیا ده‌یه‌وێ به‌رگری له منداڵه‌كانی بكات، له یاسای ئێران‌دا مافی لێخۆشبوو‌ن له تاوانی كوشتن لای خێزانی كوژراوه‌كه‌یه، دایكی هاوسه‌ره‌كه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نه‌بوو لێی خۆش ببێت و ته‌نانه‌ت ئه‌ویش ده‌یزانی كه بووكه‌كه‌ی هیچ تاوانێكی نییه.
ره‌زا خه‌ندان ده‌ڵێ، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی كه‌ره‌ج له‌گه‌ڵ ماڵباتی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی ئیتڵاعات، ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سێكی توندوتیژ بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی، له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه كه‌سێكی داوێنپاك نه‌بووه و چه‌ندان جاریش هه‌وڵی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی "زارا" داوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی تووشی شۆك كردووه، ئه‌و بێ به‌زه‌ییه‌ی به‌رپرسانی گرتووخانه‌ی ره‌جایی شار بووه كه دوای مردنی زارا، جه‌سته‌ی بێ رۆحیان له سێداره داوه.
له یاسای سزادانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ژن ئه‌گه‌ر بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی خۆشی و وه‌ك به‌رگرییه‌ك باوك یان برا یان هه‌ر پیاوێك بكوژێت، سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێت و به‌پێی ئه‌و یاسایه پیاو مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ پارێزگاری له "شه‌ره‌ف"، هاوسه‌ره‌كه‌ی یان كچ و خوشك و ته‌نانه‌ت دایكی بكوژێت و له دۆخێكی له‌و شێوه‌یه‌دا سزای سێداره نایگرێته‌وه.