بۆ یه‌که‌مین جار له دنیادا، وێنه‌ی په‌نگوینێكی زرد و سپی له‌لایه‌ن وێنه‌گرێكه‌وه بڵاو كرایه‌وه. وێنه‌كه و رووداوه‌كه، سه‌رنجی پسپۆڕانی بواری ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی راكێشاوه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێنه‌گرێكی به‌لجیكی كه له بواری وێنه‌گرتنی ئاژه‌ڵ و باڵنده له دارستان و كه‌ناری ده‌ریا پسپۆڕه، له‌ناو سه‌تان هه‌زار په‌نگوین له دوورگه‌یه‌كی باشووری ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌سی، په‌نگوینێكی زه‌ردی بینیوه و وێنه‌ی گرتووه.
به‌پێی پێگه‌كه، بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كه و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌باره‌یه‌وه، سه‌رنجی پسپۆڕانی بواری ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی راكێشاوه و سه‌رسامی كردوون، چونكه بۆ یه‌كه‌مین جاره په‌نگوین به ره‌نگی زه‌رد و سپی ببینرێت، له‌كاتێكدا سه‌تان هه‌زار په‌نگوین له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین و له كه‌ناره‌كاندا كۆ بوونه‌ته‌وه.
ئه‌و وێنه‌گره ناوی "ئیف ئادامز"ـه و بۆ رۆژنامه‌ی "ئیدبندنت"ی به‌ریتانی قسه‌ی كردووه، گوتوویه‌تی تا ئێسته له ژیانمدا په‌نگوینی له‌و جۆره و له‌و ره‌نگه‌م نه‌بینیوه، له‌كاتێكدا له‌و ناوچه‌یه‌ی په‌نگوینه‌كه‌ی تێدایه، 120 هه‌زار په‌نگوینی تر هه‌ن، ته‌نیا ئه‌و له‌ناویاندا ره‌نگی زه‌رد و سپییه.