به‌رێوبه‌ری باجی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، وه‌رگرتنی باج كۆمپانیاكانی پێوه‌ندیش ده‌گرێته‌وه و له مه‌رزه‌كانیش رێكخستنه‌وه بۆ كۆمپانیاكان ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی شوبات، كه‌مال وه‌رتی به‌رێوبه‌ری باجی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، دوو هه‌نگاومان ناوه ئه‌وانیش یه‌كه‌م له‌بواری كۆمپانیاكانی بواری ئه‌نته‌رنێت و پێوه‌ندیكردن كه ئێسته خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین و له‌گه‌ڵیان له‌گفتوگۆداین و له‌مه‌ودوا باج له كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێتیش وه‌رده‌گیرێ.
روونیشی كرده‌وه كه بۆ خاڵه سنوورییه‌كان كۆمپانیاكانی له‌وێ كار ده‌كه‌ن ھه‌مووی رێكخراونه‌ته‌وه و ته‌نیا دیارده‌ی قاچاخچییه‌تی كه سه‌رۆكی حكوومه‌ت سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویش نه‌مینێت، به‌ڵام ئێسته باج له‌سه‌ریان زیادكراوه له 40% بۆ 50% كه ٢٠كۆمپانیا كار له خاڵه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی رێكخستنه‌وه‌ی باجه و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان جار دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه لێخۆشبوونی باج كه‌س ناگرێته‌وه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراھیم