وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی سپاردن به كتێبێكی جه‌لالی سام ئاغا نادات كه كتێبه‌كه‌ی تایبه‌ته به بیره‌وه‌رییه‌كانی، ڕۆژنامه‌نووسێكیش له سلێمانی ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر جه‌لالی سام ئاغا ده‌كرێت ده‌ستدرێژییه‌كی ته‌واوه بۆ سه‌ر ئازادیی نووسین و بڵاوكردنه‌وه له كوردستاندا.
جه‌لال سام ئاغا، یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی كورد كه رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی و له‌و ساڵانه‌ی سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی بوو، به وردی گه‌نده‌ڵی و كاره دزێوه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی تۆمار كردووه و راپۆرته‌كانی دیوانه‌كه‌ی زۆر متمانه‌پێكراو بوون و زۆرجاریش ده‌بوون به بابه‌تی سه‌ره‌كی میدیا.
ئه‌و ئێسته سه‌رقاڵی نووسینه‌وه‌ی بیرهوهرییهكانیهتی، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لاوانه‌وه ژماره‌ی سپاردنی پێ نادرێ و له‌وباره‌یه‌شه‌وه هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێ نه‌دراوه.
جه‌لالی سام ئاغا نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه له كتێبه‌كه‌یدا باسی گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌ت ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌و سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی بووه. بۆیه پێشبینی ده‌كرێت رێگری له چاپی كتێبه‌كه‌ی هه‌ر له‌و ترسه‌وه هاتبێت كه قسه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بكات.
وه‌زاره‌تی رۆشبیری وه‌زاره‌تێكی زیاده و ھه‌قه ھه‌ڵوه‌شێته‌وه
شوان محه‌مه‌د نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له شاری سێلمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ق نییه شتێك له كوردستان هه‌بێت ناوی ژماره‌ی سپاردن بێت. ئه‌و ده‌ڵێت "له ڕابردوویشدا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی دانرا له لایه‌ن وه‌زیری ڕۆشنیری بۆ پێدانی ژماره‌ی سپاردن، دژی ئازادیی نووسین و بیروڕا و ڕاگه‌یاندن بوون".
شوان محه‌مه‌د پێی وابوو، كۆمه‌ڵگایه‌كی شه‌فاف و دیموكراتی، مه‌گه‌ر شتێكی زۆر ته‌ناهی و تایبه‌ت هه‌بێت كه تایبه‌ت بێت به ئاسایشی نیشتمانی و ستراتیجی ئاسایشی نیشتمانه‌كه‌وه، ئه‌وانه مه‌گه‌ر ئاشكرا نه‌كرێن، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی تر ناكرێ رێگری لێ بكرێ.
"ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر كاك جه‌لالی سام ئاغایش ده‌كرێت كه ژماره‌ی سپاردن به كتێبه‌كه‌ی نادرێ، ده‌ستدرێژییه‌كی ته‌واوه بۆ سه‌ر ئازادی نووسین و بڵاوكردنه‌وه له كوردستاندا، دیاره پاداشتی كه‌سایه‌تییه‌كی بێگه‌رد و پاكی وه‌ك جه‌لالی سام ئاغا به‌مشێوه‌یه ده‌درێته‌وه". شوان محه‌مه‌د وای گوت.
شوان محه‌مه‌د ده‌ڵێ، من چه‌ند ساڵێكه گوتوومه وه‌زاره‌تی رۆشبیری وه‌زاره‌تێكی زیاده و ھه‌قه ھه‌ڵوه‌شێته‌وه، بووه‌ته چه‌كووش به‌سه‌ر ئازادیی نووسین و راگه‌یاندنه‌وه.
جه‌لالی سام ئاغا كه راپۆرته‌كانی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی جێی متمانه‌بوون، زیاتر له 13 ساڵه وه‌ك سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی ده‌ستی له‌كار كێشاوه‌ته‌وه. ئه‌وكاته ڕای گه‌یاند كه خۆی به جه‌سته‌یه‌كی نامۆ ده‌زانێ كاتێك ئه‌و كاره ده‌كات.
"وشه" چه‌ند جارێك پێوه‌ندی به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ڵام هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌بوو، ته‌نیا رایان گه‌یاند كه هێشتا لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ژماره‌ی سپاردن بده‌ن به‌و كتێبه یا نا.
سانسۆركردنی كتێب له كاتێكدایه وه‌زیری رۆشنبیری كوردستان خۆی نووسه‌ره و چه‌ند كتێبێكی هه‌یه و بیره‌وه‌ریشی تێدایه، هاوكات ده‌یان ساڵ له ته‌مه‌نی خه‌باتكردن بووه بۆ ئازادی، جیا له‌وه‌ی حزبه‌كه‌یشی یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی ئازادی بووه.
ئه‌وه‌یش سه‌رپێچی یاسای چاپه‌مه‌نی 1992ی هه‌رێمی كوردستانه كه له په‌رله‌مان ده‌رچووه و به ده‌قی روون تێیدا نووسراوه "سانسۆر له‌سه‌ر چاپی كتێب نییه".
بیرۆكه‌ی سانسۆركردنی كتێب كه چه‌ند مانگێكه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری به فه‌رمیی خستوویه‌تییه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار هات به‌ناونیشانی "له‌بری بیره‌وه‌ری" كه له سلێمانی ده‌یان سووكایه‌تییان پێ كرد به‌ناوی ئازادی ده‌ربڕینه‌وه، وه‌ك مه‌لا خۆی گوتی، "ته‌نانه‌ت ره‌قه‌می ژنه‌كه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه". ئه‌و نووسه‌ره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌وه‌ی به "ئه‌وپه‌ڕی فاشییه‌ت" ناو برد.