هەسارۆكێك لە زەوی نزیك دەكەوێتەوە

:: PM:12:15:22/02/2021 ‌
بەپێی ئەو زانیارییەی گەردوونناسان بڵاویان كردووەتەوە، هەسارۆكێك كە هێندەی یاریگایەكی تۆپی پێ دەبێت، خەریكە لە زەوی نزیك دەكەوێتەوە.

بەگوێرەی سپوتنیك، ئەو هەسارۆكە ئەمڕۆ دووشەم لە زەوی نزیك دەكەوێتەوە و دواتر بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت و هیچ زیانێكی بۆ زەوی نییە.

ئەو هەسارۆكەیە بە 2020 xu6 ناسراوە و تیرەی هەسارۆكەكە 213 مەتر دەبێت، مەودای ئەم هەسارۆكەیە ئەمڕۆ دەگاتە 400 ملیۆن كیلۆمەتری هەسارەی زەوی.

هەر ئەمڕۆ دوو هەسارۆكی تر بە ناوەكانی 2020 bv9 و 2021 ccs بە تەنیشت هەسارەی زەویدا تێدەپەڕن.


هەر ئەمڕۆ دوو هەسارۆكی تر بە ناوەكانی 2020 bv9 و 2021 ccs بە تەنیشت هەسارەی زەویدا تێدەپەڕن. تیرەی یەكەمیان 23 مەترە و تا 5.6 ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوی نزیك دەكەوێتەوە، دووەمیشیان  تیرەكەی 40 مەترە و بە نزیكەی حەوت ملیۆن كیلۆمەتر لە زەوی نزیك دەكەوێتەوە و پاشان بە تەنیشتیدا تێدەپەڕێت.

دوێنێ یەكشەمیش دوو هەسارۆك بە ناوەكانی 2021 dd1 و 2021 dk1  بە تەنیشت زەویدا تێپەڕین كە تیرەیان 10 متر و 61 مەتر بوون.

پێویستە بگوترێ سپوتنیك بە هەسارۆك ناوی بردوون و زۆرجار بەشێك لەو هەسارۆك و نەیزەكانە پێش ئەوەی بە زەوی بگەن، دەتەقنەوە، بەڵام ئەمانە هیچ كامێكیان بە بەرگەی زەوی ناكەون.



وشە - سلێمان تاشان