بە مەبەستی پێشکەشکردنی رەشنووسی یاسای لیژنەی ئۆڵمپیی کوردستان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات، لیژنەی رۆشنبیری و کۆمەڵگەی مەدەنی و وەرزش و لاوان، بە سەرپەرشتی سەلمە فاتیح سەرۆکی لیژنە و بە ئامادەبوونی جێگر و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە، پێشوازییان لە شاندێکی لیژنەی ئۆڵمپی ھەرێمی کوردستان کرد.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەسەر ھەنگاوەکان و ئامادەکارییەکان بۆ دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە لیژنەی ئۆڵمپیی کوردستان، و رێکخستن و بەرەوپێشبردنی زیاتری بواری وەرزشی و چالاکییە وەرزشییەکان.
لیژنەی ئۆڵمپیی رهشنووس و رای لیژنەکەیان ئاراستەی لیژنەی رۆشنبیریی کرد و داوایان کرد کاری لەسەر بکرێت و پێداچوونەوە بە رەشنووسەکەدا بکرێت، ههروهها سەرنج و تێبینییەکانیان بە ھەند وەربگیرێت.
ماڵپهڕی فهرمیی پهرلهمانی كوردستان ههواڵهكهی بڵاوكردووهوهتهوه و تێیدا هاتووه "سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە ئاماژەیان بەوە کرد، کە بواری وەرزش و چالاکیەی وەرزشییەکان و رێکخستن و بە یاساییکردنی زیاتری بوارەکە، ئەرکی لە پێشینەی لیژنەی رۆشنبیری و وەرزش و لاوانە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا سیمینار و وۆرکشۆپی تایبەتی لەسەر دەکەن".
ههروهها ئاماژه بهوه كراوه، كه سوود لە توانا و پسپۆڕیی لیژنەی ئۆڵمپی و کەسانی شارەزا و ئەکادیمی وەردەگرن و رێکاری پەیڕەویی دەگرنە بەر و لە نزیکترین کاتدا ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی دەکەن.
لیژنهی ئۆڵمپیی كوردستان له ساڵی 2006 دامهزراوه، بهلام تا ئێسته یاسای كار و بوودجهی تایبهت به خۆی نییه.