له یارییه‌كانی گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی مه‌كسیك له تۆپی پێ، ناوبژیوان ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له تیپه‌كان گۆڵێكی سه‌داسه‌د تۆمار نه‌كه‌ن.
له یاریی نێوان كرۆز ئازۆل و تۆلۆكا، كه به بردنه‌وه‌ی كرۆز ئازۆل به 3-2 گۆڵ كۆتایی هات، له دیمه‌نێكی ده‌گمه‌نی جیهانی تۆپی پێدا، ناوبژیوان نه‌یهێشت تیپی كرۆز گۆڵێك تۆمار بكه‌ن.
له یارییه‌كه‌دا كرۆز ئازۆل به 2 گۆڵ له پێشه‌وه بوو، هۆناتان رۆدرێگزی یاریزانی یانه‌كه خه‌ریك بوو گۆڵی سێیه‌میش له كۆتایی گێمی یه‌كه‌مدا تۆمار بكات، كاتێك تۆپێك له ستوونی تیپی به‌رامبه‌ره‌وه بۆی هاته‌وه و تۆپه‌كه‌ی بۆ گۆڵ لێدا، كه به‌تاڵ بوو، به‌لام ناوبژیوان له ناكاو له‌به‌رده‌میدا ئاماده‌بوو، تۆپه‌كه‌ی به‌ر قاچ كه‌وت و چووه ده‌ره‌وه و نه‌یهێشت بچێته گۆڵه‌وه.
دواتر تیپی تۆلۆكا یارییه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باش بوو كرۆز ئازۆل له گێمی دووه‌م گۆڵی سێیه‌مان تۆمار كرد و یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
باش بوو بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد، ئه‌گینا ره‌نگ بوو كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ناوبژیوان هه‌بووایه.