كه‌مێك پێش ئێسته ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی 50 ساڵ له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی دۆزرایه‌وه، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی فریاگوزاری سلێمانی ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته نازانرێت هۆكاره‌كه‌ی چییه.
به‌پێی هه‌ندێ زانیاریی كه ده‌ستی "وشه" كه‌وتووه، ئه‌و كه‌سه له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه خه‌وتووه و دواتر به‌هۆی سه‌رماوه ره‌ق بووه‌ته‌وه و گیانی له ده‌ست داوه، هیچ ناو و ناونیشانێكیشی پێ نه‌بووه.
سامان نادر به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی فریاگوزاری له ته‌ندروستی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و ته‌رمه له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه و هیچ ناسنامه‌یه‌ك و ناونیشانێكی پێ نه‌بووه، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی چۆنیه‌تی مردنه‌كه‌ی بكرێت.
چونكه ناسنامه‌شی پێ نه‌بووه نازانین ناوی چییه و خەڵکی کوێیە
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، نازانین كورده یان خه‌ڵكی چ ناوچه و وڵاتێكه و به ره‌گه‌ز چ زمانێكه، هه‌روه‌ها چونكه ناسنامه‌شی پێ نه‌بووه نازانین ناوی چییه، ئێسته لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن پۆلیس و لایه‌نه‌كانی تر ده‌كرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌نی 50 ساڵ ده‌بێت و شوێن و جێگه‌ی نه‌بووه و له دوێنێ ئێواره‌وه چووه‌ته به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌كه و له‌وێ ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رماوه ره‌ق بووه‌ته‌وه و گیانی له ده‌ست داوه، ئه‌م به‌یانییه پۆلیس ته‌رمه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی