وێڕای به‌مدواییه كۆرۆنای گۆڕاو خه‌ریكی دۆخی به‌ریتانیا له په‌لوپۆ بخات و به فراوانی له‌و وڵاته بڵاو بووه‌وه، ئێسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ریتانیا رای ده‌گه‌یه‌نێت، ڤایرۆسه‌كه پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاوی كردووه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی شوبات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كوتانی هاووڵاتییانی به‌ریتانیا به پێكوته‌ی دژی كۆرۆنا و هاوكات جێبه‌جیكردنی رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێ، كۆرۆنای گۆڕاو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پاشه‌كشه‌ی كردووه.
وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌ریتانیا مات هانكۆك رای گه‌یاند، پێشتر ڤایرۆسه‌كه زۆر به فراوانی بڵاو بووه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێكه‌وته‌ی دژی كۆرۆنا و جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه‌كان، له‌م مانگه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڤایرۆسه‌كه له پاشه‌كشه‌ی داوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامار و ژماره‌ی تووشبووانه به‌و ڤایرۆسه.
دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌م شه‌پۆله‌ی ئه‌مجاره رووی تێكردووین، زووتر له كه‌میی دا به‌راورد به شه‌پۆلی یه‌كه‌م. جیاله‌وه‌ی پیكوته‌كان رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌وه‌ی بتوانین زووتر كۆنترۆڵی بكه‌ین.
هه‌ر دوێنێ بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رای گه‌یاندبوو، دۆخه‌كه به‌ره‌وباشی ده‌چێت و هیوای ئه‌وه‌مان هه‌یه ژیانی بۆ دۆخی ئاسایی خۆی بچێته‌وه.