دادگای ئه‌ڵمانیا رای گه‌یاند، به‌رگریكاری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كریستۆڤ میتزیڵده‌ر، له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سێكسیی منداڵان دادگایی ده‌كرێت.
دادگه رای گه‌یاند، به‌رگریكاره‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموند له 29ی نیسانی داهاتوو دادگایی ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و ئه‌و تۆمه‌ته‌ی خراوه‌ته‌پاڵی، ره‌تی ده‌كاته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا میتزیڵده‌ری ته‌مه‌ن 40 ساڵان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه له رێگه‌ی واتسئاپه‌وه 29 وێنه‌ی رووت و سێكسیی منداڵانی بۆ یه‌كێك له هاوڕێیه‌كانی ناردووه و له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی ئه‌و وێنانه دادگایی ده‌كرێت.
تا ئێسته یاداشتی گرتن بۆ یاریزانه‌كه‌ی پێشووی ریال مه‌درید ده‌رنه‌چووه، كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له خولێكی فیدراسیۆنی ئه‌ڵمانیا به‌شداربوو بۆ وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی مه‌شق و راهێنان، به‌ڵام له باره‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌وه له سێپه‌مبه‌ری رابردووه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌ست پێ كراوه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی بێڵد ئاشكرای كرد، خۆشه‌ویسته‌كه‌شی، كه ساڵێكه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵدا هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی به‌م بابه‌ته‌ی زانیوه، لێی جیابووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه كه‌ناڵی ARDی كه میتزیڵده‌ر وه‌ك شاره‌زا ماوه‌یه‌كه كاری بۆ ده‌كردن، بڕیاریان دا راسته‌و‌خۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵدا بپچڕێنن
ئه‌و پێشهاته له‌سه‌ر میتزیڵده‌ر چاوه‌ڕواننه‌كراو بووه، كه یه‌كێك بوو له یاریزانه ناوداره‌كانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا و له 2001 بۆ 2008 توانی 47 یاریی بۆ ئه‌ڵمانیا بكات و له مۆندیالی 2002 به‌شداریی كرد، هه‌روه‌ها بۆ یانه‌كانی دۆرتموند و ریال مه‌درید و شاڵكێ یاریی كردووه.
میتزیڵده‌ر دوای وازهێنانی له یارییكردن، خه‌ریكی ئاژانسی ریكلام بووه و دامه‌زراوه‌یه‌كیشی هه‌بووه بۆ هاندانی پرۆژه‌كانی منداڵان و لاوان، ماوه‌یه‌كیش راهێنه‌ر‌ی تیپی تۆس هالتێرن بووه بۆ ته‌مه‌ن 19 ساڵان.