ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی شوبات، له یارییه‌كی دواخراوی خولی ئیسپانیا، یانه‌ی بارسێلۆنا له یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر ئێلچی یاریی ده‌كات.
یارییه‌كه دواخراوی گه‌ڕی یه‌كه‌می لالیگایه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی كامپ نوو ده‌كرێت.
یارییه‌كه سه‌عات 21:00 به كاتی هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌لیكی باشه بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا، بۆ ئه‌وه‌ی بردنه‌وه‌یه‌كی تر تۆمار بكات و بگه‌ڕێته‌وه پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی.
بارسا ئێسته 47 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندییه، به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه پله‌ی سێیه‌م، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئێلچی له پله‌ی 17یه و 21 خاڵی هه‌یه و له نزیكی ناوچه‌ی دابه‌زینه بۆ پله دوو.
بارسا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ به هه‌موو یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی یاریی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بێت له هه‌ر ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ قادێش یه‌كسان بوو.
یاریزانانی بارسا ئه‌مڕۆ نابێت بواری هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بده‌ن و تیپه‌كه به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێت خاڵی تر له ده‌ست بدات، چونكه یاریی داهاتووشی رۆژی شه‌موو به‌رامبه‌ر سێڤییایه و ئه‌ركێكی قورس چاوه‌ڕێی تیپه‌كه ده‌كات.