وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، داهاتی ناوخۆ به‌ئاستێكی باش ڕوو له زیادبوونه و ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت لێبڕینی مووچه كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 24ی شوبات، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان24 ڕای گه‌یاند، هه‌ندێك كه‌س له بری وه‌زاره‌تی دارایی قسه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر لێبڕین و مووچه، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه و پێوسته خه‌ڵك زانیاری له‌سه‌رچاوه‌ی فه‌رمییه‌وه وه‌ربگرن.
بابه‌تی لێبڕین پێوه‌ندی به ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه هه‌یه
ڕوونیشی كرده‌وه كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پابه‌نده به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نهیشاردنهوه كه بابه‌تی لێبڕین پێوه‌ندی به ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه هه‌یه. به‌ڵام وه‌ك ئه‌و گوتی، " ئێسته داهاتی ناوخۆ ڕوو له زیادبوونه ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وه لێبڕین كه‌م ده‌كرێته‌وه.
لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه بڕیاره سبه‌ی به ته‌مویلی 79% مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێ.