یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئینگلیزی، له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد و له یانه‌ی مۆنشنگلادباخی ئه‌ڵمانیی برده‌وه.
له یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا "چامپیۆنزلیگ"، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له یاریگه‌ی پوشكاش له هه‌نگاریا، بووه میوانی یانه ئه‌ڵمانییه‌كه و توانیشی به ئه‌نجامی 2-0 گۆڵ بردنه‌وه تۆمار بكات.
یارییه‌كه بۆیه له هه‌نگاریا كرا، چونكه حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی رێنوێنی و پرۆتۆكۆڵی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگه نادات هیچ كه‌س و تیمێك له به‌ریتانیاوه روو بكاته ئه‌ڵمانیا، بۆیه یارییه به بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا، بۆ هه‌نگاریا گواسترایه‌وه، كه یاریگه‌ی گلادباخ هه‌ژمار ده‌كرێت.
گۆڵه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی بێرناردۆ سێلڤا و گابریێل خیسۆس له خوله‌كه‌كانی 29 و 65 تۆماریان كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه مان سیتی تا راده‌یه‌كی زۆر له قۆناغی هه‌شت نزیك بووه‌وه و یاریی داهاتووش له یاریگه‌ی خۆیدا به ئاسووده‌یی ده‌توانێ یاریی بكات.