میدیاكانی میسر بڵاویان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی شوبات، هونه‌رمه‌ندی ناودار یوسف شه‌عبان به هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له میسر رایان گه‌یاند، ئه‌م ئێواره‌یه یوسف شه‌عبان له ته‌مه‌نی 90 ساڵی، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی قاهیره به هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ست دا.
شه‌عبان له‌دایكبووی 1931ی قاهیره بوو، زیاتر له 50 ساڵه له بواری شانۆ و ته‌له‌ڤزیۆن و سینه‌ما كار ده‌كات و به ده‌یان به‌رهه‌می ناوازه‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها له 1997 تا 2003 بۆ دوو خول، نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی میسر بوو.
یوسف شه‌عبان هه‌فته‌ی رابردوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ئه‌مڕۆ ئێواره‌ش كۆچی دوایی كرد.