دوو ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان داگیركارییه‌كی تر له سلێمانی ئاشكرا ده‌كه‌ن و ڕای ده‌گه‌یه‌نن، 32 هه‌زار مه‌تر زه‌وی له سه‌ر به‌رزه پردی كۆبانی و رێگای هه‌واری شار له‌و شاره دراوه به سێ كه‌س.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ئادار، دابان محه‌مه‌د و عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایان گه‌یاند، به به‌خشینه‌وه و داگیكردن و ھه‌رزانفرۆشكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر زه‌وی، به‌رپرسان خۆیان و ده‌وربه‌ریان كرده خاوه‌نی ده‌یان ملیۆن دۆلار، ڕۆژێك به‌ناوی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبون و مۆڵی بازرگانی و پێشه‌نگای ئۆتۆمبێل.
ئه‌گه‌ر بفرۆشرایه زیاتر له 20 ملیۆن دۆلاری ده‌كرد
ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێن، ده‌یان دۆسیه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌رزه پردی كۆبانی و ڕێگای ھه‌واری شار، 32 ھه‌زار مه‌تر دراوه به سێ كه‌س، ئه‌م زه‌ویه به‌نرخ خۆی ئه‌گه‌ر بفرۆشرایه زیاتر له 20 ملیۆن دۆلاری ده‌كرد و ده‌تواندرا بكرێته پڕۆژه بۆ خزمه‌تی سلێمانی.
دووپاتیان له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه بۆ كۆی ئه‌و دۆسیانه به‌دواداچوون ده‌كرێ.
به‌رزه پردی كۆبانی ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی سلێمانی و به شوێنێكی ستراتیجی داده‌نرێ، هاوكات هه‌واری شار یه‌كێكه له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی شاره‌كه.