سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان سه‌فین كانه‌بی و چوار ئه‌ندامی تری یه‌كێتییه‌كه، ده‌ست له كار ده‌كێشنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ، به وشه سپۆرتی گوت: "ئه‌مڕۆ ئێواره له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان سه‌فین كانه‌بی، له‌گه‌ڵ چوار ئه‌ندامی تری یه‌كێتییه‌كه، كه سه‌ر به لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانن، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: "سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێ به هۆی نه‌خۆشی و خراپیی باری ته‌ندروستییه‌وه، هه‌روه‌ها به هۆی هه‌ندێك كێشه‌ی تر، كه ره‌نگه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا باسیان بكات، ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ئه‌ندامه‌كانی تریش، ئاماژه‌ی به‌وه دا "ئه‌وانیش هاوهه‌ڵوێستن له‌گه‌ڵ كانه‌بی و بڕیاریان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه بده‌ن.
یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان له ساڵی 2006 دامه‌زراوه و زۆرترین چالاكی تۆپی پێ له كوردستان ئه‌نجام ده‌دات، له‌وه‌ته‌ی دامه‌زراوه سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه‌یه.
هاوكات لیستی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه، به‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دابه‌ش بوونه.