ئه‌مڕۆ یاریی دێربیی مه‌درید، له لووتكه‌ی لالیگا ئیسپانیا و له گه‌ڕی 26دا ئه‌نجام ده‌درێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئاگر له ركابه‌ریی بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه به‌ربدات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌عات 18:15 خوله‌كی ئێواره، له‌سه‌ر یاریگه‌ی وان‌دا میترۆپۆلیتانۆ، یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگ، میوانداریی ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی لالیگا ده‌كات.
ئاتلێتیكۆ مه‌درید فشاری له‌سه‌ره
یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید، كه ئێستا به 58 خاڵ له پله‌ی یه‌كه‌می لالیگایه، به شێوه‌یه‌كی باش خۆی بۆ یارییه‌كه ئاماده كردووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه فشاره‌كانی سه‌ر تیپه‌كه زۆرتربوونه و بارسێلۆنا و ریال مه‌درید به ته‌واوی لێی نزیكبوونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده تیپه‌كه جگه له یاریی ئه‌مڕۆ، یارییه‌كی دواخراویشی ماوه.
ئاتێلیتی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له هه‌ردوو یاریزان هیكتۆر هێرێرا و خۆزێ خیمینێز بێ به‌شه، به‌ڵام هه‌رسێ یاریزان یانیك كاراسكۆ، كیران تریپیێر و تۆماس لێمار گه‌ڕانه‌وه پێكهاته‌كه‌ی سیمیۆنی.
پێكهاته‌ی ئاتلێتی تۆكمه‌یه و كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نییه، بۆیه تیپه‌كه هه‌موو ئامانجی بردنه‌وه‌ی یاریی ئه‌مڕۆیه، بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازییه‌كه له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانی بپارێزێت.
سیمیۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێی وایه "ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، ركابه‌ریی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه یه‌كلاناكاته‌وه".
سیمیۆنی ده‌ڵێت:"ریال و بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه سه‌ره‌تا باش ده‌ستیان پێ نه‌كرد، به‌ڵام ئێسته گه‌ڕاونه‌ته‌وه ركابه‌ریی نازناوه‌كه، بۆیه پێویسته په‌له نه‌كه‌ین، چونكه هێشته وه‌رزه‌كه زۆری ماوه".
ریال مه‌درید به‌بێ سه‌ركرده‌كه‌ی یاریی ده‌كات
ریال مه‌درید كه ئه‌م وه‌رزه به هۆی پێكانی یاریزانانی، هیچ كاتێك پێكهاته‌كه‌ی تۆكمه و كامڵ نه‌بووه، ئهمرۆِش به‌بێ چه‌ند یاریزانێكی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كات، كه گرنگترینیان سێرخیۆ رامۆسه، كه به پاشای دێربییه‌كان ناسراوه و له پێكهاته‌ی ئێسته‌ی هه‌ردوو یانه‌دا، زۆرترین به‌شداریی له دێربییه‌كان هه‌یه، كه 43 یارییه.
هه‌روه‌ها هازارد، كارڤاخال و ماریانۆ دیاز یاریی ناكه‌ن.
ئه‌وه‌ی بۆ زیدان گرنگه، گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ریم بنزێمای یاریزانی دڵخوازی ئه‌وه، كه به هۆی پێكانه‌وه دابڕابوو.
زیدان ده‌ڵێت: بنزێما چێژی تۆپی پێیه و یاریزانێكی زۆر نایابه.
سه‌باره‌ت به یاریی ئه‌مڕۆش گوتی: "هیچ تیپێك له‌وی تر باشتر نییه، بۆیه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین باشترین یاریی پێشكه‌ش بكه‌ین و ئه‌مه‌ش هه‌موو شتێكه".
ریال مه‌درید كه له پله‌ی سێیه‌مه به 53 خاڵ، ئه‌مڕۆ هه‌وڵ ده‌دات به ئه‌نجامێكی باش له یاریگه‌ی ئاتلێتی بێته ده‌ره‌وه و له ركابه‌ریی نازناوه‌كه دوورنه‌كه‌وێته‌وه.
هه‌رچه‌نده بردنه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، به پله‌ی یه‌كه‌م خزمه‌ت به بارسێلۆنا ده‌كات.
ریال مه‌درید له یاریی چووندا له قۆناغی یه‌كه‌م توانی به 2-0 گۆڵ له ئاتلێتیی بباته‌وه، ئه‌مڕۆش هه‌وڵ ده‌دات به لای كه‌مه‌وه دووچاری شكست نه‌بێت.
ئاماره‌كان
هه‌ردوو یانه تا ئێسته 181 یارییان له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجام داوه، 94 بردنه‌وه بۆ ریال مه‌درید و 44 بردنه‌وه بۆ ئاتلێتیكۆ مه‌درید بووه، هه‌روه‌ها له 43 یارییدا یه‌كسان بوونه.
ریال مه‌درید 312 گۆڵی كردووه و ئاتلێتی 236 گۆڵیان كردووه، هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین بردنه‌وه بۆ ریال 5-0 بووه و بۆ ئاتلێتیكۆش به هه‌مان ئه‌نجام بووه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ..
هۆیسكا – سێلتاڤیگۆ 16:00
ئاتلێتیكۆ مه‌درید – ریال مه‌درید 18:15
ریال سۆسیداد – لیڤانتێ 20:30
ئاتلێتیك بیلباو – گرانادا 23:00.