له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به هه‌موو دنیا، له كۆتایی 2019وه تا ئێسته كه خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه له‌ناوچوون، شتی سه‌یروسه‌مه‌ره له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌كه‌ونه به‌رچاو، پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" سێ وێنه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به وێنه‌كانی قۆناغی كۆرۆنا ناوی بردوون.
ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا دروست كردووه، كهناسێكی زۆر هه‌ن به‌هۆی ترسیانه‌وه، به‌جۆرێك خۆیان له نه‌خۆشییه‌كه ده‌پارێزن، مایه‌ی پێكه‌نین یان دڵ پێسووتانه، هه‌ندێكی تریش گاڵته به نه‌خۆشییه‌كه ده‌كه‌ن و بڕوایان پێ نییه و وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی ته‌ماشای ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یش گاڵته‌ئامێزانه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له 116 ملیۆن و 29 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، دوو ملیۆن و 710 هه‌زاریش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه. نه‌خۆشییه‌كه‌یش له‌ناو 210 وڵاتی دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له قۆناغی كۆرۆنا تا ئێسته بڵاو بوونه‌ته‌وه، وێنه‌كان گه‌لێ زۆرن، به‌ڵام پێگه‌ی "عه‌ره‌بیه" ئه‌و سێ وێنه‌یه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه "وشه"یش پێی جوان دووباره بڵاویان بكاته‌وه.