سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر رای گه‌یاند، درێسێكی یانه‌ی هه‌ولێریان پێشكه‌ش به پاپای ڤاتیكان كردووه و به‌خێرهاتنیان كردووه بۆ كوردستان.
عه‌بدوڵلا مه‌جید ئاغا سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر به وشه سپۆرتی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئێواره له باره‌گه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ره‌خسا پاپای ڤاتیكان ببینین و له نزیكه‌وه به‌خێرهاتنی بكه‌ین".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ به‌سیم عیسای سكرتێری یانه‌كه‌مان درێسێكی یانه‌ی هه‌ولێرمان پێشكه‌ش به جه‌نابی پاپا كرد و ئه‌ویش خۆشحاڵیی خۆی پێشان دا.
پاپای ڤاتیكان له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ ئێواره له یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری، كه یاریگه‌ی یانه‌ی هه‌ولێره، گوتاری پێشكه‌ش كرد و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س له كریستیانه‌كانی كوردستان و عێراق نوێژیان ئه‌نجام دا.
وه‌ك زانراویشه پاپا فرا‌نسیسی پاپای ڤاتیكان، حه‌زی به وه‌رزش هه‌یه و هانده‌ری تیپی وڵاته‌كه‌یه‌تی، كه ئه‌رجه‌نتینه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی.