به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ژنانه‌وه، فێستیڤاڵێكی گه‌وره كه چه‌ندان چالاكیی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت، له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئادار "هه‌شتی مارس" كه له دنیادا به ڕۆژی جیهانیی ژنان ناسراوه، چه‌ندان چالاكیی گرنگ و جۆراوجۆر به‌بۆنه‌ی ئه‌م ڕۆژه‌وه له فێستیڤاڵێكی گه‌وره‌دا له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئیڤێنتی ڕۆژی جیهانیی ژنان كه وه‌ك فێستیڤاڵێكه، ساڵانه به به‌شداریی كارامه‌ی ژنی كورد له رۆژی جیهانی ژنان، به چه‌ندان بڕگه و بابه‌تی جۆراوجۆر به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مساڵیش كه فێستیڤاڵه‌كه به سه‌رپه‌رشتیی ڕۆژین هونه‌رمه‌ند به‌ڕێوه ده‌چێت، ژنه قاره‌مانێكی كورد كراوه‌ته سیمبۆلی فێستیڤاڵه‌كه كه له‌یلا قاسمه.
ڕۆژین هونه‌رمه‌ند له‌باره‌ی ئه‌و ئیڤێنته به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، وه‌رزش و ماراسۆنی ژنان له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ گرنگی وه‌رزش له ژیانی رۆژانه و تهندروستپارێزی، پیاسه‌یه‌كی ژنانه بۆ شه‌قام و بازاڕی ئیسكان كه شه‌قام و بازاڕێكی قه‌شه‌نگه، به‌ڵام به‌شداری ژنی تێدا كه‌مه، هه‌روه‌ها چالاكیی چاندنی دره‌خت و خاوێنكردنه‌وه‌ی ژینگه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ پشتگیری كه‌رتی گه‌شتیاری و گرنگیدان به خاوێنیی ژینگه، به‌شێكن له چالاكییه‌كانی ئه‌م ئیڤێنته و به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها گوتی: جگه له‌وانه‌ش، پێشانگای شێوه‌كاری ژنان، نمایشی فیلم و شانۆ و سه‌ما، پێشانگای جۆراوجۆری كاری ده‌ستی ژنان، موزیك و گۆرانی و فاشێونی جلوبه‌رگی كوردی ژنان و پێشانگای كاری ده‌ستی 10 كچی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، له‌لایه‌ن ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی كۆردۆنیا، به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر له‌و فێستیڤاڵه نمایش ده‌كرێن.
ڕۆژین ئه‌وه‌شی گوت: دیاریی تایبه‌ت به 10 ماڵه خێزانی شه‌هید ده‌به‌خشرێت، هه‌روه‌ها سندووقێكی هاوكاریی تایبه‌ت به پشتگیری و هاندانی ماڵباتی شه‌هیدان داده‌نرێت كه دووان له كاره هه‌ره گرنگه‌كانی ئیڤێنتهكهن.
فێستیڤاڵه‌كه له گوڵان تاوه‌ر سه‌عات سێی پاش نیوه‌ڕۆ تا هه‌شتی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێ كه چه‌ندان بڕگه‌ی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێ و ئه‌مانه‌ن:
_ ده‌ستپێك_ به‌خێرهاتن و موزیكی ئه‌ی ڕه‌قیب.
_ وتاری چالاكیی خاتوو به‌هار.
_ وتاری ڕۆژین گۆرانیبێژ_ خاوه‌ن بیرۆكه.
_ گرووپی موزیكی كچانی شنگال.
_ خه‌ڵاتی ماڵباتی شه‌هیدان.
_ گۆرانی_ په‌رستۆ كارزان.
_ فاشیۆنی جلی كوردی.
_ گۆرانی_ هه‌ندرێن ڕۆژ.
_ شانۆ.
_ گۆرانی_ میران عه‌لی.
_ خه‌ڵاتی ڕێزلێنان.
_ زۆمبا_ شیلان كه‌مال.
_گۆرانی_ ڕۆژین.
_ تیروپشك.