ئه‌مڕۆ له دوا دوو یاری له گه‌ڕی 27ی پرێمه‌رلیگی ئینگلته‌را به‌ڕێوه‌ده‌چن و یاریی هه‌ره‌به‌هێزیش له نێوان چێڵسی و ئێڤێرتۆن ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ سه‌عات 21:00 یانه‌ی چێڵسی له گه‌ڕی 27ی پرێمه‌رلیگ، له یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئێڤێرتۆن ده‌بێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یارییه‌كه به‌هێز و سه‌رنجڕاكێش بێت، به‌هۆی ركابه‌ریی هه‌ردوو تیپ له‌سه‌ر پله‌كانی پێشه‌وه‌ی خوله‌كه.
چێڵسی له پله‌ی چواره‌مه به 47 خاڵ و ئێڤێرتۆنیش له دوای ئه‌وه به 46 خاڵ، بۆیه ركابه‌رییه‌كه له‌سه‌ر پله‌ی چواره‌مه، چێڵسی ده‌یه‌وێت بیپارێزێت و ئێڤێرتۆنیش ده‌یه‌وێت داگیری بكات.
یارییه‌كه تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئانچیلۆتیی راهێنه‌ری ئیتالییه بۆ یاریگه‌ی ستامفۆرد برێدچ، كه پێشتر راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسیی بووه و ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مشه‌و یارییه‌كی تریش هه‌یه، كاتێك سه‌عات 23:00 وێستهام رووبه‌ڕووی لیدز یونایتد ده‌بێته‌وه.