ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان /پارتی/ ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین ناشیرین بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه گه‌نده‌ڵی و كاری قاچاخچێتی ده‌كه‌ن و هه‌موو پیرۆزییه‌كانی كوردستانیان لا گرنگ نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتی ئادار/ مارس، به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان /پارتی/ له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، ڕاپه‌رین گه‌وره‌ترین شانازی مێژووی گه‌لی كورده، ئامانجه‌كانی كورد به‌دی هاتن و ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین، په‌رله‌مان و حكوومه‌ته.
له‌ڕێی په‌یج و سایتی علووجه‌وه هه‌وڵی ناشیرینكردنی كوردستان ده‌ده‌ن
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، پێویسته سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان بكرێ كه له كۆیه ڕای گه‌یاند، پێویسته شه‌رعییه‌تی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردن، جێی شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێری بگرێته‌وه.
به‌هه‌مه‌ن كاك عه‌بدوڵا گوتی، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین ناشیرین بكه‌ن، هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه گه‌نده‌ڵی و كاری قاچاخچێتی ده‌كه‌ن و هه‌موو پیرۆزییه‌كانی كوردستانیان لا گرنگ نییه، ته‌نانه‌ت له‌ڕێی په‌یج و سایتی علووجه‌وه هه‌وڵی ناشیرینكردنی كوردستان ده‌ده‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ی به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵا له‌كاتێكدایه كه ئێسته تاقمێك له سلێمانی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی قاچاخچێتی و هێنانی دوگ و جگه‌ره‌ن له مه‌رزه‌كانی باشماخ و په‌روێزخانه‌وه، ده‌یانه‌وێ ره‌وشی كوردستان تێكبده‌ن.