گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، حكوومه‌ت بڕیاری داوه كه هه‌موو 25ی مانگێك به‌پێی داهاتی حكوومه‌ت مووچه دابه‌ش بكرێ و بۆ ئه‌و مانگه‌یش هه‌روایه.
جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، بۆ ڕۆژی نه‌ورۆز هیچ بڕیارێكی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نییه و پێش جه‌ژن جارێكی تر لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆ ده‌بنه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاریداوه كه هه‌موو 25ی مانگێك مووچه دابه‌ش بكرێ، ئه‌م مانگه‌یش هه‌روایه و به‌پێی داهات وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌ت ڕێكخستنی بۆ ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێشبینی ده‌كرێ ئاماره‌كانی كۆرۆنا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكه‌ن، بۆیه بڕیار دراوه تا 25ی مانگ ده‌رگای قوتابخانه‌كان بۆ پۆلی یه‌ك تا 11ی بنه‌ڕه‌تی دابخرێن.
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆبووه‌وه و بڕیاره له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو ورده‌كاری بڕیاره‌كان رابگه‌یه‌نرێ.