ریال مەدرید ئەگوێڕۆی دەوێت.. ئەم بڕە پارەیەشی بۆ تەرخان كردووە

:: PM:12:21:27/02/2017 ‌

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد كە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرینگی بە گرێبەستكردن لەگەڵ سێرجیۆ ئەگوێڕۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەدات.

رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە بۆ هاوینی داهاتوو هەوڵ بدەن ئەگوێڕۆ بهێننە ریزی تیپەكەیەوە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش دا كە یانەكە وەك سەرەتا 60 ملیۆن یۆرۆی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەگوێڕۆ ئامادە كردووە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەگوێڕۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ هاتنی پیپ گواردیۆلای راهێنەری ئیسپانی لە ریزی یانەی مانچستەر سیتی دۆخی لەق بووە و بەتایبەتیش لەگەڵ گرێبەستكردن لەگەڵ گابریێل خیسۆسی هێرشبەری لاوی بەڕازیلی بەتەواوی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەدا دوور خراوەتەوە.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م