هه‌موو ژیانی له‌پێناو نیشتیمانه‌كه‌ی به‌خشی و له مێژووی كۆن و نوێی كورددا گه‌وره‌ترین گوڕی به خه‌بات و تێكۆشانی دا، جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان هێنده‌ی به ناوی مسته‌فا بارزانی و شۆڕشه‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه، نیو هێنده به مێژووی كۆی جووڵانه‌وه‌كه ناناسرێته‌وه. ئه‌فسانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و رابه‌ری شۆڕشی رزگاریخوازی گه‌لی كورده.
مسته‌فا بارزانی یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی هه‌ڵكه‌وتووی كورد بووه، خه‌باتی كوردی له بازنه‌ی ناوچه‌ییبوونه‌وه كرده نیشتیمانی و له داخوازی مافی سه‌ره‌تایی و مرۆیی و كولتوورییه‌وه، به‌رز كرده‌وه بۆ ئاستی داواكاری سیاسی و جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی.
"وشه" له‌و دیكیۆمێنتارییه‌دا زانیاری زۆر له‌سه‌ر بارزانی نه‌مر ده‌خاته‌ڕوو.