ئاراس حه‌سۆ میرخان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌و دیمانه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه"، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و خزمه‌ته‌ی كردوومانه به شاهیدی هاووڵاتییان، ده‌رخه‌ری ئه‌وه ده‌بێت كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو نه‌ك هه‌ر پارێزگاری له ژماره‌ی ده‌نگه‌كانمان ده‌كه‌ین، به‌ڵكو زیاتریش ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات، پارتی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌و ئارامییه‌ی كوردستان.
•پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌تی له ده‌ستدایه، تا چه‌ند خزمه‌تی هاوولاَتییانتان كردووه؟
وه‌ك پارتی بڕوامان به كاره‌كانی خۆمان و حكوومه‌تیش هه‌یه، هاووڵاتییانی كوردستان ئه‌و راستییه ده‌زانن كه پارتی له ماوه‌ی رابردوو توانیویه‌تی هاوسه‌نگی هێز رابگرێت له هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره‌ی هه‌رێم بپارێزێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و گوشاره ئابوورییه‌ی كه له‌سه‌ری بوو، توانی ئابوورییه‌كی به‌هێز دروست بكات و حكوومه‌ت خزمه‌تی باشی هاووڵاتییانی كردووه و له كاره‌كانی رازین.
•بنه‌مای حوكمداری و خزمه‌تكردن له داهاتوودا هاووڵاتیی قسه‌ی خۆی ده‌كات، پێتان وایه به‌هۆی خزمه‌ته‌كانتانه‌وه رێژه‌ی ده‌نگه‌كانتان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو زیاد بكات؟
ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه كردوومانه به شاهیدی هاووڵاتییان، ده‌رخه‌ری ئه‌وه ده‌بێت كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو نه‌ك هه‌ر پارێزگاری له ژماره‌ی ده‌نگه‌كانمان ده‌كه‌ین، بگره ده‌نگه‌كانی پارتی زیاد ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یش له ئه‌نجامی خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه له رابردوو پارتی هه‌یبووه.
•ئێوه زۆر باسی لایه‌نی ته‌ناهیی كوردستان ده‌كه‌ن، ئایا به‌راوردێك به شاره‌كانی تری عێراق هه‌یه؟
نه‌خێر، ئه‌وه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره و هه‌موو خه‌ڵكی به هه‌موو ره‌نگ و بیركردنه‌وه جیاوازه‌كانه‌وه، ئه‌وه ده‌زانن كه هه‌رێمی كوردستان له خزمه‌تكردن و به‌تایبه‌تیش له رووی ته‌ناهییه‌وه له شاره‌كانی عێراق زۆر باشتره، ئه‌وه‌تا به‌رده‌وام گه‌شتیاری عه‌ره‌ب دێنه هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌ڕان و خۆشی و پارێزراویشن، به‌ڵام كوا گه‌شتیاری كورد له هه‌رێمه‌وه ده‌چێت بۆ شاره‌كانی عێراق، هاوولاَتییانی عێراقیش خۆیان ددان به‌و راستییه‌دا ده‌نێن، ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌وروبه‌ریش ئه‌و راستییه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌زانن، ئه‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه‌ی له هه‌رێم هه‌یه، نه‌ك له عێراق، بگره له زۆر شوێنی تریش نییه، یه‌كێك له كاره هه‌ر گرنگه‌كانی ئه‌م حكوومه‌ته ئه‌وه‌یه توانیویه‌تی ئاسایشێكی گشتگیر و پارێزراو بۆ هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر بكات.
•كه‌واته ده‌ته‌وێ بڵێی ئه‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه‌ی له هه‌رێم هه‌یه به‌هۆی پارتییه‌وه كه حوكمڕانی وڵات ده‌كات؟
بێگومان پارتی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌و ئارامییه‌ی كوردستان وه‌ك حكوومه‌ت، به‌شێكی تریشی پێوه‌سته به هاووڵاتییان كه هه‌رده‌م هاوكار و پشتیوان بوون بۆ دابینكردنی ئارامی.
•له ماوه‌ی رابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵێكی ده‌ست پێ كرد بۆ لای لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پێناو یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان، بڕیار هه‌یه ئه‌و سه‌ردانانه به‌رده‌وام بن؟
به‌ڵێ بڕیاره له داهاتوویه‌كی كه‌مدا شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆببێته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌غدایش هاوهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگین، ئه‌وه‌ی گرنگه فراكسیۆنه كوردییه‌كانی به‌غدا یه‌كده‌نگن، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و یه‌كده‌نگییه له كوردستانیش هه‌بێت.
•ئه‌و یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستییه بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته گرنگه؟
به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له رێی دانیشتن و گفتوگۆ، خاڵه جیاوازه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی