یه‌كێك له هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا به مۆبایل ڤیدیۆی مێسی تۆمار ده‌كات، ئه‌ویش لێی تووڕه ده‌بێت.
ڤیدیۆكه له سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووه‌ته‌وه و له‌و كاته‌یه، كه مێسی شوێنی مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی جێ ده‌هێڵێت، به‌ڵام یه‌كێك له هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی ده‌یوه‌ستێنێت و ڤیدیۆی تۆمار ده‌كات.
مێسی جامی ده‌رگه‌ی ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی ده‌هێنێته خواره‌وه و به تووڕه‌ییه‌وه به هانده‌ره‌كه ده‌ڵێت "بۆچی هه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه تۆمار ده‌كه‌یت، كه پێشتریش چه‌ندان جار تۆمارت كردووه، ئه‌مه شتێكی ئاساییه، به‌سه".
له دوای ئه‌وه، هانده‌ره‌كه، كه رووخساری دیار نییه، هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كات و ده‌ڵێت: "ببوره لیۆ".
مێسی زۆربه‌ی كات به‌رامبه‌ر هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی به نه‌رمونیانی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مجاره تووڕه‌یی زۆری پێوه دیاره.