له رێوڕه‌سمێكدا له یاریگه‌ی كامپ نوو له بارسێلۆنا، خوان لاپۆرتا به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی نوێ و هه‌ڵبژێردراوی یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستبه‌كاربوو.
لاپۆرتا ئێواره‌ی چوارشه‌م 17ی ئادار، له گوتارێكدا متمانه‌ی به كۆمانی راهێنه‌ر دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها رای گه‌یاند رێگه نادات مێسی یانه‌كه جێ بهێڵێت.
پارێزه‌ر خوان لاپۆرتا جاری دووه‌مه ده‌بێته سه‌رۆكی یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی، پێشتر له 2003-2010 سه‌رۆكی یانه‌كه بووه.