له یاریی نێوان ڤایادۆلید و سێڤییا له خولی ئیسپانیا، یاسین بۆنۆی گۆڵپارێزی سێڤییا له دواساتی یارییه‌كه‌دا گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كرد و تیپه‌كه‌ی له شكست رزگار كرد.
یاریی ڤایادۆلید و سێڤییا له گه‌ڕی 26ی لالیگا، ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی ڤایادۆلید ئه‌نجام درا و تا خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به 1-0 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندیی ڤایادۆلید بوو، به‌ڵام له دواساتی یارییه‌كه و دروست له خوله‌كی 90+4 له لێدانێكی كۆڕنه‌ردا یاسین بۆنۆی مه‌غریبی، گۆڵپارێزی سێڤییا سه‌ركه‌وت و هاته نێو هێڵی سزای تیپی به‌رامبه‌ر، له ئه‌نجامیشدا تۆپه‌كه كه‌وته به‌ر پێی ئه‌و و توانی به شووتێكی به‌هێز گۆڵی به‌رامبه‌ر بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار بكات، به‌مه‌ش تیپه‌كه‌ی له شكست رزگار كرد.
گۆڵه‌كه‌ی یاسین بۆنۆ زۆر ناوازه بوو، یه‌كێك له دیمه‌نه هه‌ره‌جوان و سه‌یره‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا بوو.