دوای ئه‌وه‌ی كاندیدانی خه‌ڵاتی ئۆسكار له‌لایه‌ن لیژنه‌ی خولی 93ی خه‌ڵاته‌كه ئاشكرا كران. دوێنێ نامه‌ی تایبه‌ت بۆ كاندیدان چووه كه بۆ كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، ده‌بێ خۆیان ئاماده‌بن و رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵیك كه پێگه‌ی
"ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوێنێ شه‌موو نامه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كاندیدانه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆسكاره‌وه نێراوه، تێیدا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی كاندیه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، ده‌بێ له‌كاتی دیاریكراودا خۆی ئاماده بێت.
لیژنه‌ی ئۆسكار دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه سه‌رجه‌م دنیای گرتووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م چالاكییه هونه‌رییه‌كان به هۆشدارییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، لیژنه‌ی ئۆسكاریش بڕیاری داوه ئه‌وانه‌ی كاندیدن، ده‌بێ خۆیان ئاماده بن بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، هاوكات رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستیی وه‌ك هه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌ناویاندا به‌ستنی ده‌مامك.
خه‌ڵاتی ئۆسكار كه گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی جیهانییه و ساڵانه له‌ڕێی لیژنه‌یه‌ك ده‌درێته فیلم و هونه‌رمه‌نده سه‌ركه‌وتووه‌كان، ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێوڕه‌سمه‌كه به‌ڕێوه ناچێت و له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه خه‌ڵاته‌كه ده‌درێت فیلم و هونه‌رمه‌ندان.
پێگه‌ی "ئیلاف" ڕۆژی سێشه‌م 16ی ئادار بڵاوی كرده‌وه كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندانی دنیا، ئه‌مساڵیش به وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه شاد ده‌بن، له‌ناویاندا ژنان به‌تایبه‌تی وه‌ك ده‌رهێنانی سینه‌مایی، به‌شێ شێریان پێ ده‌به‌خشرێت، نموونه‌یان ده‌رهێنه‌ری تونسی كه‌وسه‌ر بن هه‌نیه و ده‌رهێنه‌ر كلۆیا چاو.
ئۆسكار له خولی 93ی‌دا ده‌یان هونه‌رمه‌ند كاندیدن بۆ وه‌رگرتنی، ئه‌وانیش له بواره‌كانی فیلمی درێژ و كورته‌فیلم، هاوكات له بواره‌كانی ده‌رهێنان، باشترین ئه‌كته‌ر، باشترین مۆنتاج، باشترین وێنه‌گرتن و سیناریۆ و بواره‌كانی تر. ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكایی بۆ هونه‌ره‌كانی سینه‌ما و زانسته‌كانی، له‌ڕێی لیژنه‌یه‌ك كاندیده‌كانی ئاشكرا كردووه.
ئه‌وانه‌ی كاندیدن وه‌ك ژماره زۆرن، به‌ڵام له‌ناویاندا زۆرترین خاتوونه هونه‌رمه‌ند هه‌ن. فیلمی تونسی "ئه‌و پیاوه‌ی پشتی خۆی فرۆشتووه" كه تاكه فیلمی عه‌ره‌بییه، كاندیده بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته كه له ده‌رهێنانی كوسه‌ر بن هه‌نیه‌یه.
هاوكات فیلمی "نۆمادلاند" له ده‌رهێنانی خاتوونه ده‌رهێنه‌ر كڵۆیا چاو، به‌هه‌مانشێوه كاندیده بۆ بواری ده‌رهێنان. ده‌رهێنه‌ری فیلمی "ژنێكی گه‌نج" ئیمیراڵد ڤینێڵ به‌هه‌مانشێوه كانده بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له بواره جیاجیاكانی فیلم كاندیدن بۆ وه‌رگرتنی ئۆسكار، نموونه‌یان ئه‌كته‌ری پاكستانی ریز ئه‌حمه‌د، فیلمی "مانك" له ده‌رهێنانی دێڤید ڤینشه‌ر. ئه‌كته‌ر دانیاڵ كاڵۆیا. هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو چادویك بۆزمان كه له هونه‌رمه‌نده ره‌شپێسته‌كانن. هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنی هۆبكینز و و ئارۆن سۆركین. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان ئه‌ندرا دای ئه‌كته‌ر و لاكیس ستانڤێڵد و لیزلی ئۆدۆم كاندیدن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاندیدن بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار، تا ئێسته ناوه‌كانیان له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه راگه‌یه‌نراوه و له 26ی نیسان خه‌ڵاته‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.