كتێبخانه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیزی گشتیی له ریازی پایه‌ته‌ختی سعوودیه، له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌لوپه‌ل و ده‌ستنووس، ده‌ستنووسێكی تایبه‌تی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب "موته‌نه‌بی" پێشان داوه كه بۆ سه‌ته‌ی 17ی زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كتێبخانه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیزی گشتیی له ریازی پایه‌ته‌ختی سعوودیه له رۆژی شیعری جیهانیدا، پێشانگایه‌كی كردووه كه تێیدات ده‌یان تابلۆ و ده‌ستنووسی پێشان داوه، له‌ناویاندا ده‌ستنووسێكی زۆر تایبه‌تی "موته‌نه‌بی" كه یه‌ك له شاعیره زۆر گه‌وره و كۆنه‌كانی عه‌ره‌به.
ئه‌و ده‌ستنووسه‌ی موته‌نه‌بی هی سه‌ته‌ی 17ی زاینه، جیا له نووسینه‌كانی، به نه‌قش و نیگارێكی زۆر جوانه‌وه ماوه‌ته‌وه كه به ره‌نگی شین و سوور و زه‌رد نه‌خشێنراوه و وێنه‌ی گوڵی له‌سه‌ر كێشاوه.
رۆژی شیعری جیهانی، ئه‌مڕۆ 21ی ئاداره كه له‌لای كورد به جه‌ژنی نه‌ورۆز ناو ده‌برێت كه جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كورده.
موته‌نه‌بی كه شاعیرێكی زۆر گه‌وره‌ی عه‌ره‌به، له سه‌ته‌ی چواری كۆچی ژیاوه كه ده‌كاته سه‌ته‌ی 17ی زاینی، له كووفه و چووه‌ته به‌غدا و حه‌له‌ب و دیمه‌شق و قاهیره. ئه‌و به دیارترین شاعیری سه‌رده‌می ئیبسلامی داده‌نرێت، سه‌تان توێژینه‌وه بۆ شیعره‌كانی كراوه و تا ئێسته ده‌یان توێژینه‌وه‌ی دكتۆرا و ماسته‌ر له‌سه‌ر شیعره‌كانی ئه‌و شاعیره كراوه.
كتێبخانه‌ی شل عه‌بدولعه‌زیزی گشتیی له ریاز، چه‌ندان ده‌ستنووسی تێدایه وه‌ك ده‌ستنووسه‌كانی دیوانی محه‌مه‌د بن ئه‌حمه‌د وه‌رغی. دیوانی ئه‌حمه‌د بن ئه‌بی حه‌جله. هه‌روه‌ها دیوانه‌كانی عه‌بدولقادر عیلمی، محه‌مه‌د بروسوی، محه‌مه‌د بن عه‌بی بن عه‌ره‌بی، عه‌لی بن مووسا ئه‌نساری و زۆری تر.