نرخی دۆلار دابەزی

:: PM:03:20:23/03/2021 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ دابەزینێكی زۆر لە نرخی دۆلار ڕوویدا و لە بۆرسەكانی بەغدا نرخەكەی گەیشتە خوارووی 145 هەزار دینار.

ئەمڕۆ سێشەم 23ـی ئادار، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەكانی نرخ، لە شاری هەولێر، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی سلێمانی و بەغدا دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینی بۆرسەی هەولێریش داخراوە.

زیاتر گوتی، تا ئێستە هۆكاری دابەزینەكەی دیاری نەكراوە، بەڵام دوێنێ‌ 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 145 هەزار و 650 دینار بوو ئەمڕۆ بووەتە 145 هەزار دینار.

بۆرسەی بەغدا و سلێمانی نوێترین نرخی ئەمڕۆیان بڵاو كردەوە و تێدا لە بۆرسەی سلێمانی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 145 هەزارە و بۆرسەی بەغدا بە 144 هەزار و 950 دینار 100 دۆلاری ئەمەریكی دەفرۆشێت.

بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی دۆلار بەردەوامی هەیە بەهۆی ناسەقامگیری ئابووری عێراق و دابەزاندنی بەهادی دیناری عێراقی بەرانبەر دۆلاری ئەمەریكی لە سەرەتای ئەمساڵ.



وشە - رامیار جەواد