جۆرجینا رۆدرێگزی ده‌ستگیرانی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ناوداری تۆپی پێ، له یاریگه‌ی نێو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی خه‌ریكی تۆپی پێیه.
له ڤیدیۆیه‌كدا، كه جۆرجینا له ستۆریی خۆی له ئینستاگرام دوێنێ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ماتیۆی كوڕه بچووكه‌كه‌ی به‌ره‌و لای گۆڵی یاریگه‌كه ده‌چێت، له‌وێشدا جۆنیۆری كوڕه گه‌وره‌كه‌ی رۆناڵدۆ، كه له جۆرجینا نییه، له‌گه‌ڵ دوو منداڵی تر یاریی ده‌كات، كه یه‌كێك له‌وان ئینزۆی كوڕی مارسێلۆی یاریزانی ریال مه‌دریده.
له ڤیدیۆكه‌دا، جۆرجینا، كه جلێكی سه‌رنجڕاكێشی له‌به‌ره، وا ده‌رده‌كه‌وێت، ده‌یه‌وێت ماتیۆ رازی بكات شووت له تۆپه‌كه بدات و یاریی بكات.
رۆناڵدۆ زۆر جار له‌و یاریگه بچووكه‌ی ماڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی یاریی ده‌كات.