له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو نێوان سڕبیا و پۆرتوگال، كه پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیال به‌یه‌ك گه‌یشتن، گۆڵێكی دروستی رۆناڵدۆ هه‌ژمار نه‌كرا.
یارییه‌كه به 2-2 گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له خوله‌كی 90+3دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆپێكی بۆ گۆڵ لێدا و هێڵی ناو گۆڵی تێپه‌ڕ كرد، كه گۆڵی سێیه‌م بوو بۆ تیپه‌كه‌ی، به‌ڵام یاریزانێكی سڕبیا تۆپه‌كه‌ی ده‌رهێنایه‌وه و ناوبژیوانیش گۆڵی هه‌ژمار نه‌كرد، هه‌روه‌ها كارتی زه‌ردیشی به رۆناڵدۆ دا، چونكه ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ناوبژیوان ده‌ربڕی.
له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیال، سیستمی ناوبژیوانی یاریده‌ده‌ری ڤیدیۆ "ڤار" به‌كار ناهێنرێت، بۆیه ناوبژیوان نه‌یتوانی بڕیارێكی دروست بدات، هه‌رچه‌نده له ڤیدیۆی دووباره‌ی گۆڵه‌كه‌دا، به روونی دیاره كه تۆپه‌كه هێڵی گۆڵی تێپه‌ڕاندووه.
به‌م شێوه‌یه سته‌مێكی ئاشكرا له پۆرتوگال كرا و گۆڵێكی دروست هه‌ژمار نه‌كرا.
رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له یاریگه‌ش له كۆتایی یارییه‌كه‌دا، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به ده‌ست و ده‌م كرد، كه ناڕه‌زایی له بڕیاره‌كانی ناوبژیوان ده‌ربڕی و تووڕه‌بوونی زۆری پێوه‌دیار بوو.