وردەکاریی ڕووداوی کوشتنی کچە فەرمانبەرەکەی وەزارەتی کارەبا

:: PM:12:07:29/03/2021 ‌
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كچە فەرمانبەرێك لەناو گەڕاجی وەزارەتی كارەبا کوژرا، ئێستە پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە.

ئەمڕۆ دووشەم 29ـی ئادار، سەرچاوەیەكی تایبەت بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، پیش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كچە فەرمانبەرێكی وەزارەتی كارەبا، لەلایەن فەرمانبەرێكی وەزارەتی كارەبا كوژراوە.

باس لەوەش كراوە، ئەو كچە ئەمڕۆ بۆ وەرگرتنی مووچە چووەتە وەزارەت، دواتر لە گەراجی وەزارەتی كارەبا لەلایەن كوڕێكەوە چەند فیشەكێكی لێ‌ دراوە، لە شوێنی ڕووداوەكە گیانی لەدەست دا.

بەپێی گوتەی كەسوكاری كچەكە، ڕۆژی هەینی ئەو كچە فەرمانبەرە ئەڵقەی هاوسەرگیری لەگەڵ كوڕێك گۆڕیوەتەوە.

هۆگر عەزیز گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، تۆمەتباری سەرەكیی ڕووداوەكە لەلایەن پۆلیس گیراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێ‌ كردووە.



وشە - رامیار جەواد