مایسترۆیه‌كی گه‌وره‌ی میسر رای ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ یه‌كه‌مین جار خاتوونه گۆرانیبێژی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب ماجیده روومی، خۆی بۆ گوتنه‌وه‌ی چه‌ند گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند ئوم كه‌لسووم "ئه‌ستێره‌ی رۆژهه‌ڵات" ئاماده ده‌كات و به‌مزووانه له كۆشكی قوبه‌ی میسر پێشكه‌شیان ده‌كات.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی ئادار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نادر عه‌باسی كه موزیكوانێكی گه‌وره‌ی عه‌ره‌به و هاوكات مایسترۆی تیپێكی ئۆركێستراڵییه، بۆ كه‌ناڵی "القاهره والناس" رای گه‌یاندووه، ئێسته هونه‌رمه‌ند ماجیده روومی خه‌ریكی پڕۆڤه‌كردنه بۆ سازكردنی ئاهه‌نگێك له كۆشكی قوبه له قاهیره. له‌وێدا چه‌ند گۆرانییه‌كی ئوم كه‌لسووم ده‌ڵێته‌وه كه ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاریه‌تی.
ئه‌و مایسترۆیه زیاتر گوتی، له‌و ئاهه‌نگه‌دا كه تا ئێسته‌دروست كاته‌كه‌ی نازانرێت، هاوشانی روومی، چه‌ندان موزیكوانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له ئۆركێستراكه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن. ماجیده روومی ده‌ڵێ ئاهه‌نگه‌كه په‌یامێكه بۆ میسر و هه‌موو دنیای ده‌نێرم.
ئه‌وه‌شی گوتووه ئه‌و گۆرانییانه‌ی ئوم كه‌لسووم كه بڕیاره روومی پێشكه‌شیان بكات، له دابوشكردنی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د موجییه كه به شێوه‌یه‌كی نوێ كاریان تێدا ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی گۆرانییه‌كان بكات و وه‌ك سوپرایز ناوی بردوون.
ماجیده روومی كه گۆرانیبێژێكی لبنانییه، له ساڵی 1956 له‌و وڵاته له دایك بووه، به یه‌كێك له گۆرانیبێژه زۆر گه‌وره‌كانی عه‌ره‌ب هه‌ژمار ده‌كرێ كه زیاتر له 50 ساڵه گۆرانی ده‌ڵێت و خاوه‌نی ده‌یان گۆرانی و خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.
ئوم كه‌لسووم كه ناوی راسته‌قینه‌ی "فاتمه كچی شێخ ئیبراهیمی سه‌ید بڵتاجییه، له ساڵی 1908 له شاری ده‌قلییه‌ی میسر له دایك بووه، به یه‌كێك له كۆڵه‌گه‌كانی گۆرانیی عه‌ره‌بی هه‌ژمار ده‌كرێت. وێڕای ئه‌وه‌ی زیاتر نازناوی "ئه‌ستێره‌ی رۆژهه‌ڵات"ی وه‌رگرتووه، هاوكات چه‌ندان نازناوی تری بۆ بڕاوه‌ته‌وه وه‌ك خاتوونی گۆرانیی عه‌ره‌بی. خۆری ره‌سه‌ن. قیساره‌ی رۆژهه‌ڵات. هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی گه‌ل.
له‌دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ندان گۆرانی كه تا ئێسته هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب لاسایی گۆرانییه‌كانی ده‌ه‌نه‌وه، له 1975 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد. ئێسته‌یش له قاهیره مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌ل و گۆرانییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كراوه‌ته‌وه.