كوشتنی ژنان له هه‌رێمی كوردستان له حاڵه‌ته‌وه خه‌ریكه ده‌بێته دیارده، به‌ڵام له‌گه‌ڵ زیادبوونی كوشتنه‌كاندا، تۆمه‌تبارانیش له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه ده‌گیرێن.
با نموونه به چه‌ند ڕووداوێكی كوشتنی ژنان له هه‌رێمی كوردستان بهێنینه‌وه كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییان گیراون، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی ئادار، له گه‌رمیان كه‌سێك دوای كوشتنی خوشكه‌كه‌ی گیرا و سێ كه‌سی تریش كه هاوكاریان كردووه گیران، هه‌روه‌ها باوكی ئه‌و دوو كچه‌یش كه پێش شه‌ش رۆژ كوژران، خۆشی راده‌ستی پۆلیس كرد كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا هه‌ر دوێنی كچێك له‌ناو وه‌زاره‌تی كاره‌با كوژرا.
جه‌مال ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زینانه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی كفری له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی27ی ئه‌م مانگه له گوندی چه‌وری سه‌ر به شاره‌دێی زینانه، ژنێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ دایكی دوو منداڵ له‌لایه‌ن برایه‌كی خۆیه‌وه كوژرا، هه‌ر ئه‌وكات به‌پێی ماده‌ی 406 فه‌رمانی گرتن بۆ تاوانبار ده‌رچووبوو، دواتر هێزه ته‌ناهییه‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی زینانه خۆشحاڵه به‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئه‌و تاوانباره له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه گیراوه.
له‌سه‌ر رووداوی كوشتنی دوو خوشكه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵیش كه ئه‌مڕۆ ده‌ركه‌وت باوكی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه و خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد. ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قایمقامی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای شه‌ش مانگ له كوشتنی دوو خوشك، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بڕیاری گرتنی بۆ باوكی كچه‌كان ده‌ركرد، باوكی كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌یه، خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد.
قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێ، تۆمه‌تبار (ف، ح، ش) له به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا ددانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه، ئێسته به بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
هه‌موو ئه‌و رووداوانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه توندوتیژی و كوشتنی ژن به‌رده‌وامه، هه‌رچه‌نده به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی خێزان، ئاماره‌كانی كوشتنی ژنان كه‌می كردووه، به‌ڵام توندوتیژی رووی له زیادبوون كردووه. ڕه‌نگه به‌شێك له توندوتیژییه‌كان ئه‌نجامه‌كه‌ی به كوشتن كۆتایی بێ، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه ژنان به‌رانبه‌ر ئه‌و توندوتیژییانه‌ی ده‌كرێ سكاڵا تۆمار ناكه‌ن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی