له شارۆكه‌ی سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر له لایه‌ن كۆمه‌ڵه گه‌نجێكه‌وه سه‌تان كتێبی جۆراوجۆر به‌سه‌ر خه‌ڵك و خوێنه‌ران دابه‌ش كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی ئادار، محه‌مه‌د نازم به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌وتی كورد له سۆران، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی یه‌ك ساڵه كۆمه‌ڵه گه‌نجێك كه پێكهاتوون له كچ و كوڕانی سۆران ده‌سته‌یه‌كیان به ناوی ڕه‌وتی كورد پێكهێناوه و له بواری زانستی و ژینگه‌یی، چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
زیاتر له 400 كتێبی جۆراوجۆر به‌سه‌ر خوێنه‌رانی ده‌ڤه‌ره‌كه دابه‌ش كرا
چالاكییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیانی ڕوونكردنه‌وه و گوتی، ئه‌مڕۆ له سه‌نته‌ری بازاڕی سۆران زیاتر له 400 كتێبی جۆراوجۆر به‌سه‌ر خوێنه‌رانی ده‌ڤه‌ره‌كه دابه‌ش كرا .
" ئامانجی ئێمه به كولتووركردنی خوێندنه‌وه‌یه و زیاتر ئاشناكردنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه به خوێندنه‌وه، له داهاتوودا پلانمان هه‌یه له به‌ندینخانه و نه‌خۆشخانه‌كانی سۆران چالاكی هاوشێوه ئه‌نجام بده‌ین" محه‌مه‌د نازم وای گوت.
ئه‌م جۆره چالاكیانه پێشتر له‌ناوچه‌كانی تری كوردستانیش ئه‌نجام دراوه، به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێ كه كتێب به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش بكرێ تا كتێب و خوێنه‌ر به یه‌كتر بگه‌یه‌ننه‌وه.
شارۆكه‌ی سۆران له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و به‌دووری 110 كیلۆمه‌تر له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، له سه‌نته‌ری سۆران جیا له كتێبخانه‌ی گشتی، چه‌ند كتێبخانه‌یه‌كی ئه‌هلی بوونی هه‌یه .
سۆران/ موڕشید برادۆستی